ئاو بێنە دەست بشۆ

بە شتێک ئەوترێ کە هیچی نەمابێ.

پەندی پێشینان

ئاو بە شوێنی لێژەوە ناوەستێ

واتە: مەردمی دەست بڵاو پارەی بەدەستەوە نامێنێ.

ئاو بەدەستی خۆت نەخۆیتەوە تامی نییە

واتە: ئیشی خۆت، خۆت نەیکەی، بێگانە وات بۆ ناکات بەکار بێ.

ئافتاوەو لوولێنە کاری یەک ئەکەن، بارمەتە نانیان حەسابە

بە دوو کەس ئەوترێ کە هەردووکیان لە شتێکا وەک یەک وابن بەڵام یەکێکیان لەویتریان بەنرختر بێ، لەناو کۆمەڵدا بە ڕەنگێک کە قسە و گفتوگۆی

ئاغا و خزمەتکار لێک ڕاست بوونەوە، قوربانی و قوربان لەبیر چوونەوە

بە بچووکێک ئەوترێ کە سیوایی لە گەورەکەی بووبێتەوە.

ئاغا چوو بۆ سەروپێ نەبوو، خزمەتکارەکەی نارد بۆ دەس و پاڵوو

بە یەکێک ئەوترێ کە خۆی چووبێ بۆ کارێکی سوک پێی نەکرابێ، کەچی دوای ئەوە خزمەتکارەکەی بنێرێ بۆ کارێکی گەورەتر.

ئاغا دەست مەشۆ، نە بۆ منەو نە بۆ تۆ

بە یەکێک ئەوترێ کە بە تەمای شتێک بێ کە بۆ ئەو نەبێ.

ئاگری پێوەنێیت بۆسۆی لێ هەڵناستێ

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر ڕووت و قووت بێ.

ئاگر لە کای کۆن بەر نەبێ

بە کۆنە عاشقێک یا خەفەتبارێک ئەوترێ کە عەشقەکەی یا خەفەتەکەی تازە بووبێتەوە.

ئاگر لە چاوی ئەبارێ

بە یەکێک ئەوترێ کە ئەوندە تووڕە بێ، چاوی سوور هەڵگەڕابێ.

ئاگر لە سەر پشتی بکەرەوە

بە یەکێکی بێ نرخ ئەوترێ کە هیچی لە دەست نەیەت.

ئاگای لە مام شەهاب نییە

بە یەکێک ئەوترێ کە لە شتێک بێ ئاگا بێ.

ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێ

بە یەکێکی گێڵۆکە ئەوترێ کە لە کاری خۆیا هەمیشە سەرکەوتوو بێ.