سەبارەت بە ئێمە
ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان ...
ئێمە وەک کۆمەڵێک لە کوردان کەلەساڵەکانی 1980 و ساڵانی دواتر لە ئاڵمانیا نیشتەجێین، نزیک ملیونێک کورد لە ئاڵمانیاو نزیک سێملیون کورد لە تاراوگە، لەئاست هەستکردن و بەرپرسیارێتی مێژوویی و مۆرالی سەرشانمان بەدیالۆگی سەردەمیانە کاردەکەین بۆ دامەزراندنی "ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان"، لە پێناو ئەم ئامانجانە:
١- پێکەوەژیان و تێکەڵاوی کلتورەکان.
٢- ئازادی تاکە کەسی (لیبرالیزمی کۆمەڵایەتی) مافی مرۆڤ، یەکسانی، دیموکراسی وئازادی بیروباوەڕ .
٣- ئازادی بۆ گشت ئاین وئاینزاکانی کوردستان .
٤- چارەسەری کێشەکان بە دیالۆگ و قەڵەم و شێوازی دیموکراسی سەردەمیانە بۆ گەیاندنی داوا ڕەواکانی کورد.
٥- جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت ،هاوکاری ڕێکخراوە مەدەنیە لۆکالی وجیهانیەکان لەپێناو گەشە وپەیداكردنی كۆمەڵگەی مەدەنی .
٦- کارکردن بۆ یەکخستنی تواناکان بۆ دروستکردنی لۆبی کوردی تەندروست لەدەرەوە.
٧- سوودوەرگرتن لە توانای کەسە بیرمەندو لێهاتوەکان، و دامەزراندنی دەستەی باڵای ڕاوێژکاری کوردان لە کەسانی بیرمەندی بەتواناو ئاکادیمی سەربەخۆ، لە ڕێگای دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ!.
بۆ ئەم ئەرکە مێژوویییە پڕۆژەی "نیشتمان TV " سەربەخۆ ئامادەکراوە.