دیالۆگی نیشتمان بۆچی؟

١- کارکردن لەسەر بوژاندنەوەی خێزان ودیاری کردنی ئەرکی دایکان و باوکان بەرامبه ڕۆڵەکانیان.

٢- کارکردن به بەرنامه و پەیوەندی به دەزگا چالاک و سەربەخۆکان لەناوەوەو دەرەوەی کوردستان. سوود وەرگرتن لە ئەزمون وتاقیکردنەوەکانیان و بڵاوکردنەوەی چالاکی‌یەکانیان لە سەر نیشتمان TV.

٣- گواستنەوەی هەواڵ و کێشەو قەیرانەکانی ڕەوەندی کوردی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.

٤- دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی مانگانە یان وەرزی بۆ هەواڵ و باسی ڕەوەندی کوردی و هەلی کارو خێزان، قوتابی و منداڵی کورد.

٥- ساڵانە دەستنیشان کردن و خەڵاتکردنی کچ و کوڕی نموونەیی کورد لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان.

٦- له دەرەوەی چەتری پارتەکان، چۆن زۆرترین ژمارەی کوردی هەندەران کۆببینەوه.

٧- چارەسەری کێشەی دوورکەوتنەوەی گەنجان لە خێزانەکانیان.

٨- هەست کردن به مەترسی بارودۆخەکه، پێگەیاندن و ئامادەکاری نەوەی نوێ بۆ پێشهاتەکان.

٩- مەترسی دروستبونی بۆشایی نێوان کوردانی تاراوگە لەگەڵ "حکومەتی هەرێم" نەبێتە دوورکەوتنەوە لە نیشتمانی دایک.

١٠- ئەو گەنجانەی لەم ساڵانەی دوایدا هاتونەته دەرەوه، مەبەستیانه بەزووترین کات بگەنه ئاستێکی بەرزتر لە هەموان بەهەر نرخێک بێت، وببنه خاوەنی گشت ئامێرو تەکنەلۆژیاکانی ئەم سەردەمه، ئەمەش وای کردووه ڕێگای پڕمەترسی و نایاسایی بگرنه بەرو بڕێک لەو ڤایرۆسەی لەناو گەنجانی وڵات کە بێ ‌بەرنامەیی‌ و بێ‌ سەروبەری پێوه دیاره، بەداخەوە لەگەڵ خۆیاندا هێناویانه بۆ دەرەوه.

١١- دروستکرنی پەیوەندی پتەو لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنی‌یەکانی کوردی‌ و بیانی لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان.

١٢- پۆلینکردنی پسپۆری کوردانی تاراوگە لە بوارە جیاوازەکان وەک دکتۆر، ئەندازیار، ڕاوێژکار، یاساناس، توێژەر لە گشت بوارەکان، نووسەر، مێژووناس، زمانەوان، ئەدیب، هونەرمەند، ئاوازدانەر، موزیک ژەن، گۆرانی بێژ، بزنسمان، بازرگان، خاوەن پیشەکان... تاد. گشت بوارەکان  بەمەبەستی ناساندن و برەودان بە کەسە لێهاتووەکان .

١٣- بەستنی کۆنگرەی ساڵانە لەو ووڵاتانەی زۆرترین ژمارەی کوردی لێیە. هەرساڵەی لە وڵاتێک میوانداری لێ بکرێت.

١٤- بۆردی ڕاوێژکاران بۆ برەودان بەخوێندنی باڵاو ئەکادیمی لە بوارە جیاوازەکان.

١٥- درووستکردنی بۆردێکی ڕاوێژکاری یاسایی لە هەندەران.

١٦- کارکردن بۆ داڕشتنی بەردی بناغەی لۆبی کوردی تەندروست و داڕشتنی پ؛انی ئاکادیمی کە چۆن ببینە هێزێکی فشاری یاسایی لە سەر ئەو وڵاتانەی لێ ی دەژین.

١٧- کردنەوەی سێنتەری شارەزایانی زمانەوانی بۆ داڕشتن‌ و دروستکردنی دەستەواژە نوێکان! وەک ئەرکی کۆڕی زانیاری کوردی.

١٨- دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ پارتە هاوبیرەکان لە گشت ئەو وڵاتانەی ژمارەی کوردی بەرچاوی لێ‌ دەژی بەمەبەستی ناساندنی دۆزی کوردو کۆکردنەوەی پشتیوانی سیاسی بۆ کورد.

١٩- کردنەوەی بەشی ئەرشیف، بۆ کۆکردنەوەو توێژینەوە لە سەر دۆکیومێنتە دۆزراوەکان‌ و هەڵسەنگاندنی‌ و پاراستنی، بەمەبەستی سوودوەرگرتن لێی بۆ توێژینەوە ئاکادیمی لە سەر کورد و کوردستان.