نەوەی مشک جەواڵ ئەدڕێ

واتە: وەچەی خراپ هەر ئەکێشێتەوە سەر خراپە.

پەندی پێشینان

چەم بێ چەقەڵ نابێ

واتا : لە هەر شوێن وئاوەدانی ولەناو هەموو میللەتێکدا چاک و خراپی هەر تێدایە.

بزن ھەمیشە قونی بە دەرەوە بوو کەس ناوی نەدەبرد، مەڕ یەک جار قنی بەدەر کەوت کردیان بە چەپڵە

واتا :  هەندێ کەس بەویژدانەوە لەکارەکان ناڕوانن ..جیاوازی ونایەکسانی لەحوکمیاندا هەیە ..

بانێکەو دووهەوا..

واتا : بەکەسێک  دەوترێت ،کە کارەکان بەیەکچاو سەیرناکات و دادپەروەرانە حوکم نادات ..

کەجام پڕبوو لێ ی دەڕژێ..

واتە: لەگشت کارێکدا ئەشێ سنوور ڕەچاوبکرێت ، تا نەگاتە ئەوەی ببێت بەناخۆشی !

شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خەرمان

 (شێف: وەرد) واتە: ئیش ئەبێ لە سەرەتاوە یەک لایی بکرێتەوە.

کێوێک ئەڕووخێ ،کەندەڵانێک پڕ ئەبێتەوە..

 ئەمە بە ئاخەوە ئەوترێ... وەک گلەییەک لەڕۆژگار ! مەبەست ئەوەیە یەکێکی گەورە لەناو ئەچێت ،  وە یەکێکی هیچ و پووچ سەر هەڵدا.

بۆیە پێت ئەڵێم کاکە چۆلەکەم بۆ بگریت

واتا: : کاتێ تۆ دەڵێ ی من براگەورەم ،وەدەتەوێ  مەردم بخەیتە ژێر بار و بیانکەی بە ئاشنای خۆت ئەبێ چاکەت هەبێت بۆیان .

ئاش لەخەیاڵی وئاشەوان لەخەیاڵێ

واتا؛ کاتێ دووکەس لەیەکتر تێناگەن ،وەهەرچی کۆشش دەکەن ناگەن  بەخاڵی هاوبەش..

میوان خۆشی لەمیوان نایە، خاوەنماڵ لەهەردوکیان ..

واتە: کاتێ دووکەس ناکۆکن وکێشەکەیان دەبەنە بەردەم کەسێک ،کە ئەزانێ هەردوکیان کاری نەشیاویان کردووە ،بۆیە هەردوکیان

که‌ جام پڕ بوو لێ ی دەڕژێ..

واتە: کاتێ کەسێک لە بەرامبەر کاری خراپی یەکێکی کە ،دان بەخۆدا دەگرێ وهیچ ناڵێ ،ئەشێ چاوەڕوانی هەڵچون وکاردانەوەی خراپیشی

ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوورەوە خۆشه‌

واتە: کاتێ کەسێ لەدوورەوە ، ئاگاداری سەختی کارەکە نیە، چەن زەحمەت وگرانە .هەر وادەزانی بەبێ ڕەنج وماندووبون هاتوونەتە

بەڕیش نیە ، بەئیشە..

واتا : کار وکردەوە ی پەسەند وبەرهەمی جوان  نیشانەی گەورەیی مرۆڤەکانە ، نەک چل وبەرک وجامانەوڕیش