با کەو بچێتە بانی دار

بە یەکێک ئەوترێ کە داوای شتێکت لێ بکا، واتە: هەرگیز بۆت ناکەم، چونکە هەرگیز کەو ناچێتە سەردار.

پەندی پێشینان

ئەوە ئەرز و ئەوە گەز

بە یەکێک ئەڵێیت کە گاڵتە بە کارێکت بکا. واتە: ففەرموو تۆ بچۆ بیکە بزانم لەوە باشتری ئەکەیت.

ئەوی حوشتروانی بکا، ئەبێ سەر دەرگاکەی بڵند بکا

واتە: دەستت دایە هەر کارێک، ئەبێ بە پێی ئەو کارە خۆت ئامادە بکەیت.

دەمی گۆ ناکا

واتە: قسەی بە ڕەوانی بۆ ناکرێ.

بە خاڵۆ خاڵۆ، خۆی خستە ماڵۆ

بە یەکێک ئەوترێ کە بە قسەی خۆش خۆی بسەپێنێ بەسەر یەکێکا.

ئەڵێی نە بای دیوە و نە باران

بە یەکێک ئەوترێ کە لە سەر کارێک سزایەکی سەخت درابێ کەچی لەدوای سزاکە دەست بکاتەوە بە کارەکە. 

خێر بە خوێش، نەک بە دەروێش

واتە: تا خزمی هەژارت وێستابێ، خێرت بە کەسی تر ناشێ.

بزنە گەڕ، لە دۆی ماڵانی کردین

بە یەکێک ئەوترێ کە خۆی سوودی بۆی نەبێ، لە سوودی یەکێکی تریشت بکا.

هەنگوین بە دەمی تاڵە

واتە: زۆر خەفتبارە

بۆ پیاوی ژیر، ئیشارەتێک بەسە

واتە: دانا بە ئیشارەتێک تێئەگات.

بەختت ڕەش بێ و خەنەت هەش بێ

بە یەکێک ئەوترێ لە ڕووی نزاوە کە لێی دڵگیربیت.

بەگی بێ پارە وەک بەگی مووشێن وایە

واتە: بەگ بە پارەوە بەگە، کە پارە نەبوو لەگەڵ بەگی مووشێنا جیاوازی نییە.

بە توورەکەی بەتاڵ، ئەسپ ناگیرێ

واتە: بە فڕ و فێڵ، ئیش ناکرێ.