ىێستون محەمەد ساڵح
سه‌رۆكی حوكمه‌تی كابینه‌ی نۆی بێ وێنه له حوكمڕانی خۆی ده‌ڵێت ( زیانی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاتر له 25 ملیار دۆلاره) !.
ته‌بعه‌ن مه‌به‌ستی له ساڵی (2023 و 2024 و 2025) نزیكه‌ی 30 مانگێكه نه‌وت راگیراوه!.
جا بێننه به‌رچاوی خۆتان خۆیان ته‌نها له بواری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی ئه‌م سامانه گشتیه به‌و بڕه پاره زه‌به‌لاحه ئیقراریان پێكردووه!.(ئه‌مه هه‌ر نه‌وت بێ له غاز)
باشه حسابی ئه‌م (20)ساڵه‌ی دوایی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به دوو ساڵ (25)ملیاردۆلارو زیاتر نه‌وت فرۆشراوه ده‌ی كه‌ڕه‌تی 20ساڵی بكه‌ن بزان چ مه‌بله‌غێكی قه‌به و قه‌باعه‌ت ئه‌كات؟!.
(1)ملیار دۆلاری كۆمپانیاكان قه‌رزارن!.
هیچ داهاتێك له خه‌زێنه‌ی هه‌رێم وجودی نیه!.
نزیكه‌ی (30)ملیار كورتهێنان و قه‌رزو چی و چی حوكمه‌تی هه‌رێم كه‌وتۆته ژێرداروپه‌ردوی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو قه‌یرانی كه‌ڵه‌كه‌بوی مه‌ترسیدار وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به بنبه‌ست گه‌یشتون له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ!.
جا حاجی مه‌كی خوالێیخۆش بێت شانۆگه‌ریه‌كی له‌ساڵه‌كانی 1970 به‌دواوه هه‌بوو ناوه‌كه‌یم له‌یاد نیه وه‌لێ كرۆك و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو حاجی مه‌كی زۆر قه‌رزدار ده‌بێت ئیدی قه‌رزاره‌كان هه‌ر ڕۆژه‌و یه‌كێكیان به‌رۆك و به‌رده‌رگای پێ ده‌گرن دواجار جه‌بره‌ن ماڵه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی پۆلیس و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه قه‌راری فرۆشتنی بۆ ده‌رده‌چوێنن تا هه‌ر خاوه‌ن قه‌رزێك به‌قه‌د قه‌رزه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرێته‌وه!.
پێش ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی هه‌راج بكرێت حاجی مه‌كی یه‌ك له پۆلیسه‌كان هاوڕێی ده‌بێت بانگی ده‌كاته‌وه ئه‌ولاوه داوای قه‌رزی (1000) دیناری لێ ده‌كات ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ نیمه ، ئه‌ڵێ (500) دینارم به‌رێ كابرا هه‌ر ئه‌ڵێ نیمه ، ده‌ی ئه‌ڵێ (100) دینارم به‌رێ هه‌ر ئه‌ڵێ نیمه تا كار به‌وه ئه‌گات حاجی به (یه‌ك) دینار ئه‌یژه‌نێ كابرای پۆلیس هه‌ر ئه‌ڵێ نیمه!.
له كۆتایدا حاجی مه‌كی ناچار ئه‌بێت ده‌ڵێت با لیژنه‌ی فرۆشتن بفه‌رمێت ده‌ست به فرۆشتنی ماڵه‌كه بكه‌ن!.
مه‌قسه‌دی كه‌لام:
ئه‌م حوكمه‌تی هه‌رێمی شكستخواردوه به ده‌ردی ماڵه‌كه‌ی حاجی مه‌كی چووه، نه‌وت ئه‌فرۆشێت زه‌ره‌ر ئه‌كات. نه‌وت نافرۆشیت زه‌ره‌ر ئه‌كات ، نه‌وت ئه‌فرۆشێ داهات دیار نیه و قه‌رزداره، گرێبه‌ستی كردووه به‌سه‌له‌م (پاره به‌حازر نه‌وت بۆ په‌نجا ساڵی داهاتو)!.
ئێستا گه‌یشتوین به‌م ئاسته داهاتی نیه موچه بدات به‌هاوڵاتیانی ، (10)ساڵه (50)موچه‌ی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك خزمه‌ت ئه‌كات خواردویه‌تی و بردویه‌تی له كۆی (120) موچه باقیه‌كه‌شی به لاقرتێ و دزی و فزی و ناخونه‌ك هه‌ر پڕنه‌بووه؟!.
كه عه‌یبه موساوه‌مه و دانوساندن و پێشنیاز بگات به‌وه‌ی بڵێی له موچه‌ی دوو مانگ یه‌ك مانگ بۆ فیدراڵ و یه‌ك مانگ بۆ هه‌رێم ڕازین ئه‌ك عه‌مر كورت بن بۆ خۆتان و حوكمڕانیتان!.
جا ئه‌وترێت له سه‌روبه‌ندی ده‌رچواندنی به‌یانی ئازاردا وه‌فدی حوكمه‌ت هاتوه بۆ مفاوه‌زات بۆ نه‌وتی كه‌ركوك وه‌فدی كورد وتویانه (ته‌نه‌كه النا ته‌نه‌كه الكم)!.
موچه له مافه سه‌ره‌تایه‌كانه وه‌ك هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كی تر كه حوكمڕان پێشكه‌شی هاوڵاتیانی خۆی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێیان سپێردراوه!.
جه‌لاله‌دینی ڕۆمی ده‌ڵێت ( ئه‌و ده‌مه‌ی شوان مرد گورگ به‌ڕانه مه‌ڕه‌كه‌ی ووت ئێوه وه‌سیه‌تی مه‌رحومن بۆ ئێمه)!.
ده‌ی تاپۆی ڕایفڕانده‌مه‌كه ده‌رهێنن و بیده‌ن به‌ئه‌رزا وه‌لێ وریابن پێش ئه‌وه له كۆمسیۆن ناوی به‌ربژێره‌كانتان وه‌رگرنه‌وه !.
ئه‌رێ له‌م حیساب و كیتابه هیچ تێگه‌یشتن؟!.
به‌رده‌وامین...
بەسوپاسەوە لەئاکاونتی فەیسبوکی نوسەرەوە وەرگیراوە