بە دەرزی بیر هەڵناکەندرێ

واتە: بە شتی بووک کاری گەورە ناکرێ.

پەندی پێشینان

بەچکە مەلەوان لە ئاوا ئەخنکێ

بە یەکێک ئەوترێ کە هەر بە باو و باپیەیەوە بنازێ.

مروچە خۆی چەس تا گازی چەبێ

بە دوژمنێکی بێ نرخ ئەوترێ کە هەڕەشەت لێ بکا.

بەرچاو تێر ئابڕوومەندە

چونکە ئازا و دەست دڵ کراوەیە.

خۆڵی لە دۆشاوی خۆی کرد

واتە: بە دەستی خۆی مالی خۆی وێران کرد.

بێکەسی هەر بۆ خوا باشە

مەردومی بێکەس ئەیڵێ، کە خوا نەبێ کەسی تر شک نەبا.

بووک نیەتی شێوی شەوێ، ئەموستیلەی لێمان ئەوێ

بە یەکێکی هیچ و پووچ ئەوترێ کە پەڵپێک بگرێ.

ئەڵێی نە بای دیوە و نە باران

بە یەکێک ئەوترێ کە لە سەرکارێ، سزایەکی سەخت درابێ، کەچی لە دوای سزاکە دەست بکاتەوە بە کارەکە.

بێگانە، یەک مەیدانە

واتە: بێگانە ئەگەر لەگەڵتا بێ، هەر لە یەک مەیدانا لەگەڵتا ئەبێ، بەڵام خزم لە هەموو مەیدانێکا لەگەڵتایە، خۆش یا ناخۆش.

چاوی دوژمنی خۆی پێ نەناسێ، بۆ کوێر بوون باشە

واتە: مەردوم ئەبێ دوژمنی خۆی بناسێ.

دەستەو ئەژنۆ دانیشت

واتە: بە بێ کار.

ئەوەی بۆ جێگەر ئەیکا، بۆ دێگەر نایکا

واتە: بێگانە نابێ بە کەس.

بچۆرە ژێر لۆسێک کە بیتوانیت

واتە: دەست مەدەرە شتێک کە دەرەقەتی نەیەیەت.