تفەنگ بە زەردەواڵەوە ئەنێ

بە یەکێک ئەوترێ کە بۆ شتێکی هیچ و پووچ پارەیەکی زۆر خەرج بکات.

پەندی پێشینان

داویە لە حەفت ئاو، قولی تەڕ نەبووە

واتە: لە ژیانا قاڵ بووە.

بەسمە کوڕە کەچەڵ کەسمە

بە تەوسەوە بە یەکێکی هیچ و پووچ ئەوترێ.

تەماع سەری نەبڕیت سەرت ئەبڕێ

چونکە هەرچی رووزەردی هەیە، لە ئەماعەوە تووشی مەردوم ئەبێ.

ڕەز بۆ ڕەزەوان، بەز بۆ بەزەوان

واتە: هەر کارێک بە پیاوی خۆی بسپێرە.

ئیتر ڕۆن بدە لەسەر سینگت

بەیەکێک ئەوترێ کە ڕەقی لەیەکێک بێ، وە بە ئارەزووی دڵی هەیبێ، وە ئەم دڵی ساڕێژ بووبێ.

چۆلەکەیەکی ناو دەست، باشترە لە دە چۆلەکەی سەر درەخت

چونکر ئەم یەکە هی خۆتە و بە دەستتەوەیە.

حاجی، حاجی لە مەککە ئەبینێ

واتە: هەرکەس هاورێی خۆی لە شوێنی خۆی ئەبینێ.

بە زەڵم و تانجەڕۆ، پاک نابێتەوە

وایە: زۆر پیس و گڵاوە.

لە پڕێ، نابێ بە کوڕێ

واتە: هەموو شتێک بەرەبەرە پێ ئەگات.

خوێنی کردە کاسەوە

واتە: زۆر قسەی خراپی دەربارە کرد.

پشتکۆڵی پشت دەرگامە

واتە: دڵسۆزو پاسەوانمە.

تەور کلکی خۆی نابڕێتەوە

واتە: گەورە دەستی ناچێتە بچووکی خۆی.