بە نەوگ مەردوم سەر ئەبڕێ

بە یەکێک ئەوترێ کە بە قسەی خۆش و زمانی شیرین پیاو بکوژێ.

پەندی پێشینان

بەو بایە ئەەژیم کە لای تۆوە دێ

یەکێک ئەیڵێ بە خۆشەویستەکەی خۆی.

باویلێ، باوێکی بەسە

بە یەکێک ئەوترێ کە لەسەر هەموو قسەیەک زویر ببێ.

بەردی دەشتی و چۆلەکەی دەشتی

بە شتێک ئەوترێ کە پارەی تێنەچێ.

شتی باش خۆی هاوار ئەکا

واتە: باشی و خراپی چاو و راوی ناوێ.

بەیار کێڵان و گای لەڕ؟

بەیار: زەوییەکە کە چەند ساڵێک بێ نەکێڵڕابێ.  بەیەکێک ئەوترێ کە دەرەقەتی کارێک نەیەت.

داری گەندەڵ بەدار نابێ

واتە: شتی خراپ لابەرە لەپلانەکانتا ،هەرگیزدوای کەسی خراپ مەکەوە ..،چاوەڕوانی نەمامێکی نەخۆش وکرمی تێدابێ  مەبە ،چونکە ناڕوێ ونابێ بە بەدار.

بەو سەردولکانە گریانم نایە

سەردولکان: چەمەر چۆپییە. واتە: قسەکەت کار لە من ناکات.

تێرم خواردووە لە کاکڵان نۆرەی توێکڵانە

یەکێک ئەیڵێ کە سوودی لە هاوڕێیەتی یەکێک نەدیبێ، وە ئێستا یەکێکی هیچ و پوچتر بیەوێ ببێ بە هاوڕێی.

پووڵ ئەکا بە پڕۆ

بە یەکێک ئەوترێ کە نرخی پارە نەزانێ.

بووە بە داری پەڵک

بە شتێک ئەوترێ کە بێ بەر بێ.

بە سەبەتەش ناگوێزرێتەوە

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر پەرپوت و کەفتەکار بێ.

سیروان لە کونێکەوە پەیدا نابێ

واتە: ئەم دەسکەوتە هەر لە لایەکەوە نییە، بەڵکو لە گەلێ لاوەیە.