بوو بە کێچ و چووە ناو گوێچکەیەوە

واتە: زۆری سەرنایە سەری.

پەندی پێشینان

ئەولاد شیرینە، تەربییە لە ئەولاد شیرین ترە

واتە: ئەولادی بێ تەربییە نەبوونی باشترە لە بوونی.

بە نووستوویی لە هەموو وەختێکی تر چاکترە

بە یەکێکی زۆر خراپ ئەوترێ کە هەمیشە بە کاری خراپەوە خەریک بێ، وەختی نووستن نەبێ.

بە تەمای فرۆی مانگا زەردە

ئەم مانگا زەردە قەت نەزاوە تا فرۆی ببێ، بە یەکێک ئەوترێ کە هیچ هیوای لێ نەکرێ.

پیاو شەوێک پاشایە، شەوێک گەدایە

واتە: مرۆڤ خۆشیش ئەبینێ و ناخۆشیش ئەبینێ.

بازاڕ دڵۆپەیە

واتە: کەس نازانێ کڕیار کەی دێ بۆ لای.

خوم شێواوە

لە کاتێکا ئەوترێ کە ئاژاوە بێ و دنیا تێک چووبێ.

خوێنی بۆ گەڕی ئەشێ

بە یەکێك چەتڵەمێزی پیسی بۆگەنی نالەبار ئەوترێ، واتە: زۆر پیسە وە پیسی بە پیسەوە ئەڕوا.

بە حەوت ساڵان کوڕێک، ئەویس بۆرە جڕێک

بە هەوڵدانێک ئەوترێ کە ئامانجەکەی شتێکی ڕێک و پێکی باش نەبێ.

دەفی دەنگ نادا

بە یەکێک ئەوترێ کە قسەی نەبیسترێ، وە لەبەر ئەوە بێدەنگ دانیشتبێ.

چەڵتە وەشێن ڕهندەی عامە

واتە: چەنەباز، هەموو کەسێ لێی بێزارە.

ساتێک بژی و شێر بی، نەک سەد ساڵ و لە ژێر بی

واتە: ساتێک بژی بە ئازادی خۆشترە لە ژیانی سەد ساڵ بە دیلی.

سک تێشوو هەڵناگرێ

واتە: زیادە خۆری مەکە کەڵکت ناگرێ.