پەندی پێشینان
کەزۆرهات..قەوارە بەتاڵە
واتە: کاتێک گرێژنەی کارەکان لەدەست دەردەچێت میللەت ڕادەپەڕێ ئیتر هیچ هێزێک خۆی لەبەرامبەردا ناگرێ و پاشا گەردانیە ..
تاتۆ نەسیحەتی منتکرد،من 32 مێشم بەگونی گازەردەوە ژمارد !
واتە: کاتێک تۆخۆت ماندوو دەکەی وقسە بۆ کەسێک دەکەی و ئامۆژگاری دەکەیت ، بەلام بێهودەیە چونکە ئەو هۆشی لای قسەکانی
دار هەڵبرە سەگی دز دیارە..
واتە: کاتێک کەسێک کارێکی نەشیاوخراپ دەکا ، ئەوکەسە هەمیشە لەخۆی بەشک وبەگومانە ! لەهەر
کە شیرت وەشاند ئەبێ قەڵغانت پێ بێ..
واتا : پیاو ئەشێ بزانێ کاتێ کەبەنیازە دەست بوەشێنێ، ئامادە بێ کە دەستیشی لێ ئەوەشێنن،
بۆڕیش جوو سمێڵیشی نایە بانی..
واتا : کەسێکی نەزان بەمەبەستی سوود کارێک ئەنجام ئەدا ،بەڵام کارەکە خراپ دەکات و توشی زەرەر دەبێ..
بیانوی تڕ نانی جۆیە..
واتا: کاتێک کەسێک کارێکی خراپ دەکات لەبری ئەوەی داوای لێبوردن بکات، بیانوی بێ بنەماو پوچ دەهێنێتەوە !
ئەگەر جارێک خەڵەتاندمت، خوا بتگرێ،ئەگەر بوو بەددووجار ، خوا خۆم بگرێ .
واتا : هەرکەسێک هەڵەیەکی بەرامبەر کراو فێڵێکیان لێکرد لەنەزانین ودڵسافی خۆیەوە ئەبێ وانەی لێوەربگرێ وببێت
دەنگی دەهۆڵ لەدوور خۆشە ..
واتا: کاتێک تۆ لەدەرەوەی کارەکەی ودووریت زانیاری تەواوت لانیە، نازانی خۆشی وناخۆشی یاڕاست و دروستی کارەکە
سەری لەبەر هەتاو سپی نەکردووە..
واتا: کەسێکی ژیرە و بەئەزموونە ،چەرمەسەری و تاڵی وسوێری زۆری چێشتووەو لەژیان باش تێگەیشتووە دەکرێ ڕاوێژی
ئهیهوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تهڕ نهبێت
واتا : ئەوکەسەی دەیەوێت بگات بە دەستکەوتێک ئەبێ ماندوو ببێ و کۆششی بۆ بکات ، بەئاسانی و بێباکی نایەتە بەرهەم .
مریشک هێلکهش ئهکات و ڕیقنهش ئهکات
واتا : کاتێک تۆ بەدوای کارێک دەکەوی ،چۆن چاوت لە سوودو قازانجە واباشە چاوەڕوانی زەرەریش بکەی.