خۆمان دوای پیاوی زاڵم ئەکەوین هەروەکو بڵی ی مەخلوقی ئەوین هەرچیمان هەیە ئەو دەیباو دەیخوا ئنجا سکاڵاش دەبەین بۆلای خوا !

واتە: هۆکاری دروستبوونی زاڵمەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی خۆمانین، لەسەر نەزانین و بیرنەکردنەوەی ئێمە درووستبوون.

پەندی پێشینان

پەندی پێشینان

  مەلایەتی چ ئاسانە، ژیر بوون  گرانە   واتە: خوێندەواری ئاسانە و ژیربوون گرانە.

پەرژینی پیاو ئەدەبە

واتە: ئەگەر پەرژینی شەرم و شکۆە نەبێ هەموو کەسێک ئەتوانێ کاری خراپ بکات.

شانی لێ ئەخورێ

واتە: حەزی لەو کارەیە

ئەم سەر ئەکا و ئەو سەر ئەکا، پارە ئەدا و پینە ئەکا

بە یەکێک ئەوترێ، کە هەمیشە پینە کردنی ئەو گوفتار و کردارانە بێ کە ئەیانکا.

دوای کڵاوی بابردوو کەوتووە

بە یەکێک ئەوترێ دوای کارێکی وا کەوتبێ کە هەرگیز بۆی نەبێ.

بە پەڕێزیا نەچوو

واتە: نزیکی نەکەتۆتەوە.

بە سەر ئاوی حەمامەوە پیاوەتی ئەکا

بە یەکێک ئەوترێ کە بیەوێ بە خۆڕایی مەردوم مەمنون بکات.

ئەوە باوە، وا لە ناوە

واتە: چی داهات، ئەبێ بە باو.

بە یەک گا گێرە ناکرێ

بە کارێک ئەوترێ کە بە یەک کەس نەکرێ.

ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش

واتە: لە ڕۆژی سپی دا ماڵی سپی پاشکەوت بکە، بۆ ڕۆژێک کە لێت بقەۆمێ.

بوو بە کوردەکەی لە هەردوو جەژنان بوو

بە یەکێک ئەوترێ کە لە هەردوو سەرەوە ناهومێد مابێ.

ئەم قسەیە با لەناو دووتوێی نانابێ

بە یەەکێک ئەوترێ، قسەیەک بکا کە هێشتا وەختی نەهاتبێ، واتە: ئەم قسەیە با فەرامۆش نەکرێ وە هەڵیگرێ بۆ ڕۆژی خۆی.