پەندی پێشینان
مریشک هێلکهش ئهکات و ڕیقنهش ئهکات
واتا : کاتێک تۆ بەدوای کارێک دەکەوی ،چۆن چاوت لە سوودو قازانجە واباشە چاوەڕوانی زەرەریش بکەی.
له ئاوی خووڕ مهترسه له ئاوی مهنگ بترسه
واتا: ئەو کەسانەی زووهەڵ دەچن و توڕە دەبن ،هەر ئەوەندیان پێدەکرێ ، بەڵام کەسە مەنگەکان قین لەدڵ و نەهێن بڕن ،بەبێ دەنگیولە
کای کۆن بەبا مەکە
واتە: قین لەدڵ مەبەو زۆر لەسەر باسە کۆنەکان مەڕۆ، کایەک کاتی خۆی بەباکراوە و خەرمانەکەی تەکاوە
بهری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
واتا: ڕاستی یەکان وەک خۆر وان ، هیچ هێزێک ناتوانێ بیشارێتەوە یان بیگۆڕێ .
خۆماست نیە بەدەمتەوە دیاربێت..
واتا: بۆکارێ کە کەسێ نەیەوێ دانی پیابنێ ولێ ی هەڕابکات، تۆش سووردەزانی کەئەوکەسە ڕاست ناکات و ئەو کارەی کردووە .. وەک بەو کەسە بڵێ ی تۆ ئەوکارەت کردووە،ئەگەر
ئاسنی سارد به فو نهرم نابێت
واتا : بۆ ئەنجامدانی هەموکارێکی سەخت پێویستیمان بە ڕەنج و تێکۆشان وماندووبوون هەیە..
کەڵەشێریش نەبێ ڕۆژ ئەبێتەوە
واتا: پێویست بەمنەت هەڵگرتنی کەسێک ناکات بۆ بەئەنجام گەیاندنی کارێک کە خۆی ڕووئەدات ....یان تۆخۆت
نان ئەونانەیە ئەمڕۆ لەخوانە
واتا: باسی ڕابوردووی خۆت یان باوک وباپیرانت خاوەنی چیبوون وچییا خواردووە ،بۆ ئەمڕۆ سودێکی نیە ،
دەستی ماندو لەسەر سکی تێرە..
واتە: ئەوکەسەی کاردەکات وڕەنج ئەدا دوای تێکۆشانەکەی پولی دەست دەکەوێت وخواردن دەکڕێ و تێر بە
چەپڵە بە دەستێک لێنادرێ..
واتە : زۆربەی کارەکان پێویستیمان بەیارمەتی کەسانی تردەبێت ،وەبۆئەنجام دانی کاری گەورە واباشە تەک هاوڵان پێکەوە ئەنجام بدرێن ..
لەهەموو هەورێک باران نابارێت..
واتە : گشت جارێک کارەکان بەدلی تۆ نابێت ،ناوبەناو چاوەڕوانی کاری ناخۆشیش بکە!
لەگەڵ تۆمە بوکێ...خەسو گوێت لێبێ !
کاتێ تۆ لەگەڵ یەکێک قسە دەکەی بە توڕەیی ودەنگی بەرز،بەڵام تۆ مەبەستە ئەوکەسە نیە ،بەڵکو دەتەوێ کەسێکی کەگوێ ی لێبێت .. !