تا ئەڵێ بەهار، هاوین دێ

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر سست بێ لە ئیش کردنا.

پەندی پێشینان

دۆست و دوژمن لە تەنگانەدا دەردەکەون

کێ کۆمەگت دەکا لەکاتی تەنگانەدا ئەوە دۆستە، ئەوی پشتت تێدەکار ئیتر ئەوە دۆست نیەو دوژمنە !.

لە دووی چوان مەچۆ

واتە: شت کە لەدەست چوو دوای مەکەوە.

نەخشی ڕووی ئاو زوو تێک ئەچێ

بەکارێک ئەوترێ کە بناغەی نەبێ، وە هەر قسە بێ.

تووکەی سمێڵی دێ

واتە: زۆر کەیف خۆشە.

لە هەریش بوو، لە مەریش بوو

بە یەکێک ئەوترێ کە لە هەموو سەرێکەوە بێ هیوا بووبێ لە کارێک.

خۆڵ بەسەر شاری بێ حاکم

چونکە هەموو ستەمێکی تیا ئەکرێ.

ئەگەر لووت نەبێ لەبەینا، چاو چاو ئەخوا

بە هێزێک ئەڵێن کە دوو هێزی تر شەرمی لێ بکەن. 

تەنوور تا گەرمە نان ئەبرژێنێ

واتە: هەموو ئیشێک زوو راپەڕینە.

بە کاسەیەک ئەیکەن، بە کەوچکێک ئەیخۆن

بە دوو کەس ئەوترێ کە زۆر تێکەڵ بن.

بدە ڕەنج، بخوە گەنج

واتە تا ڕەنج نەدەیت گەنجت دەست ناکەوێ.

تفەنگ بە تاریکییەوە ئەنێ

بە یەکێک ئەوترێ کە بە گۆترە قسە بکا.

مریشک لە دانەوێڵە سڵ ناکات

واتە: کەس بە خۆڕایی دەست لە ژیانی خۆش هەڵناگرێ.