بانێکەو دووهەوا..

واتا :

بەکەسێک  دەوترێت ،کە کارەکان بەیەکچاو سەیرناکات و دادپەروەرانە حوکم نادات ..

دەگێڕنەوە، جارێکیان لەدێ یەکدا،خانمێک کە خەسووە دەعوەتی کچ وکوڕەکەی وبوک وزاواکەی دەکات شەولەسەربان جێگایان بۆ ڕادەخەن بخەون ..

شەو خەسوو دەچێت بەلای بووکەکەی پێ ی دەڵێ کەمێ ذۆشەکاکنتان دوورلەیەک ڕاخەن ..زۆرگەرمەئەمشەو با ئارەق نەکەنەوە !

دەچێت بەلای کچەکەی وپێ ی دەڵێ ؛ دۆشەکەکانتان بچەسپێنن بەیەکەوە ،شەو ساردە با سەرماتان نەبێت ! 

کوڕەکە کەگوێ ی لەقسەکانی دایکی دەبێ ،دەڵێ بۆ دایە " بانێکەو دووهەوا ! "