سەگ ئەوەڕێ و کاروان ڕێ ئەکا

بە یەکێک ئەوترێ کە ناوی پیاوێکی گەورە ببا بە سووکی. واتە: وەڕینی سەگ چەند کار ئەکاتە سەر سووڕانەوەی مانگ  بە ئاسمانەوە، قسەی

پەندی پێشینان

زبانی خۆت ئەسپی خۆتە

واتە: چۆنی لنگ ئەدەیت لنگی بدە.

بە تا ئەم گرێ و بە لەرز بەرم ئەدا

واتە: لە بەڵایەک نابمەوە، بەڵایەکی تر تووش ئەبم.

قسەیەکیش بۆ دز بکەین

واتە: تاوان بار ئەگەر بیانوو (عوزر)یەکی بەسەدتەوە بوو، پێویستە نەکرێ بەژێر لێوەوە. 

قەل بەخێو کەیت چاوت دەردێنێ

واتە: خزمەتی ناڕەسەن مەکە.

گۆشتی ئەخوا و گۆشتاوی ناخوا

بە یەکێ ئەوترێ کە لە شتێک بخوات و لە شتێکی تر نەخوات لەبەر حەرامی، لەگەڵ ئەمیشە کە هیچ جیاوازییەکیان نەبێ.

چ باکم هەیە، دراوم هەیە

یەکێک ئەیڵێ کە بە پارەی زۆر یاخی بووبێ.

کۆکۆ لە هۆهۆ ئەبێ

واتە: تا لەدوای جووتەوە (هۆهۆ) نەکەیت، دەغڵ و دان کۆ ناکەیتەوە.

داری بێبەر بۆ بڕین باشە

واتە: هەموو شت ئەبێ بە پێی خۆی کەڵکێکی هەبێ.

لە ئاو شەو وسڵ ئەکا

واتە: لە حەڵاڵ و حەرام ئەپرسێتەوە.

دۆستی سەر کاسەیە

بە یەکێک ئەڵێن کر هەر کاتی تیکە گلاندنا بتناسێ. 

گۆشتی سەر چەپەرە

واتە: بێ نرخە

ئاو لە بێژنگدا ناوەستێ

بەیەکێکی دەم شڕ ئەوترێ کە قسە لە دەمیا نەوێستێ.