پشیلە دووگی دیوە

بە یەکێک ئەوترێ کە دوای تەماعێک کەوتبێ.

پەندی پێشینان

دەستت بە کەوگیر بێ، چاوت لە فەقیر بێ

واتە: لە کاتی چێست تێ کردنا ئەگەر هەژار هاتە بەر دەرگاگەت، بێ بەشی مەکە.

چاو برسی ئابڕووی نییە

واتە: بۆ شتێکی هیج و پووچ ڕەن زەردی بەسەر خۆیا ئەهێنێ.

تەعریفی خۆ کردن پەموو جوونە

واتە: لۆکە جوون چەند ناشیرینە، تەعریفی خۆ کردنیش لە ناو مەردوما، ئەوەندە ناشیرینە.

چوون بەدەست خۆمە، هاتنەوە بەدەست خۆم نییە

چونکە نازانیت کە لە گەڕانەوەدا چی ڕوو ئەدات.

دنیا کویرە و دویرە

واتە: دنیا قووڵە و ڕێگای دوورە.

خۆت سەری خۆت نەخورێنیت، بەکەس ناخورێت

واتە: هەرکەس ئەبێ خۆی خەمی خۆی بخوات.

تەور کلکێ خۆی نابڕێتەوە

واتە: گەورە دەستی ناچێتە بچووکی جۆی.

جۆڵا بە سەر دڕی خۆی ناڕازییە

بە یەکێک ئەوترێ کە بە شتی خۆی ناڕازی بێ وە هەوڵ بۆ شتی بێگانە بدات.

ناوی خۆی بیستۆتەوە

بە یەکێک ئەوترێ کە ناوبانگی بێ حەیایی یا هەرشتێکی تری خۆی بیستبێتەوە، وە کەمێ لووتی بەرز کردبێتەوە.

دووگ بە پشیلە ئەسپێرێ

بە یەکێک ئەوترێ کە ماڵی خۆی بداتە دەست مەردومی نائەمین.

شانی دایە بەر

واتە: چووە ژێر بارێکی قوورسەوە.

ڕەنج پەیژەی سەرکەوتنە

واتە: هیچ شتێک بە بێ ڕەنج دەست ناکەوێ.