پشتێنی لێ بکەرەوە

واتە: دڵنیابە و لە هیچ مەترسە.

پەندی پێشینان

ڕۆژان ڕۆژیان لە شوێنە

بە یەکێک ئەوترێ کە ئەمڕۆ لە خۆشییەکا بێ وە ئاگای لە پاشە ڕۆژ نەبێ.

خەڵاتەکەی خاڵە بەگە

بە یەکێک ئەوترێ کە خەڵاتێک بدا بە یەکێک و لێی بسێنێتەوە.

دوژمنێک زۆرە، سەد دۆست کەمە

واتە: تا دۆستت زۆرتر و دوژمن کەمتر بێ باشترە.

دەس پان کەیتوە، لە پێ ئەکەویت

واتە: فێری سواڵ کردن ببیت، لە ئیش کردن ئەکەویت.

تا ماڵ وەستا بێ، مزگەوت حەرامە

واتە: لە خۆت و ماڵ و مناڵت نەمێنێتەوە، بەخێر ناشی. 

پیر تا نەکا تەگبیر، نابێ بە میر

واتە: پیر بە ژیری و بیر ئەبێ بە میر، نەک بە تەمەن درێژی.

ئەمە ئەرز و ئەوە گەز

بە یەکێک ئەوترێ کە بە هاشەو هووشە قسەیەکی زل بکات کە لە دەستی نەیەت. واتە: ئەگەر ڕاس ئەکەیت فەرموو بیکە. 

کتک ختکێ شێر ئەدا

بە یەکێکی هیچ و پووچ ئەوترێ کە بیەوێ فێڵ لە پیاوێکی گەورە بکات.

بەرچاو تێر ئابڕوومەندە

چونکە ئازاو دەست و دڵ کراوەیە.

بە کاسەیەک ئەیکەن، بە کەوچکێک ئەیخۆن

بە دوو کەس ئەوترێ کە زۆر تێکەڵ بن.

بووکێ لەگەڵ تۆمە، خەسوو گوێت لێ بێ

یەکێک ئەیڵێ کە قسە لەگەڵ یەکێک بکا و یەکێکی تر مەبەس بێ. 

خولیا سەرمایەی مفلسە

چونکە هیچی نییە پێوەی خەریک بێ خولیا نەبێ.