بە سکێ تێرو بە دوو برسی

بە مەردمی هەژاری برسی ئەوترێ.

پەندی پێشینان

بازاڕ دڵۆپەیە

واتە: کەس نازانێ کڕیار کەی دێ بۆ لای.

بکوژێ قەساو، ببڕێ قەساو

بە یەکێک ئەوترێ کە هەرچی بکا بیکا، وە هەر خۆی حساب بێ.

دزی خۆماڵی، دەرگای بەتاڵی

واتە: دزی ناوماڵ، هەمیشە دەرگای بۆ لەسەر پشتە.

ڕاست بەو بەلای شێرا بڕۆ

واتە: کە ڕاست بوویت لە هیچ مەترسە.

ئەوەندە بێ و بچۆ، قەدرت نەچۆ

واتە: ئەوەندە مەچۆرە جێهایەک کە لێت وەرەس ببن.

ترخێنە تا بمێنێتەوە، پرگ هەڵ ئەهێنێ

بە شتێک ئەوترێ تا بمێنێتەوە خراپتر بێ.

پەتی درۆ کورتە

چوونکە هەموو درۆیەک پاش چەند ڕۆژێک دەرئەکەوێ.

بووە بە داری سەرەڕێ

بە یەکێک ئەوترێ کە هەموو ڕۆژ خەڵقی لابدەنە لای وە لە لای بحەسنەوەو بەهرەمەند ببن.

سەبر تاڵەو بەری شیرینە

چوونکە سەبرت کرد بەبەری کردەوەی خۆت ئەگەیت.

تەونێ کەوتەدار، هەر دێتە خوار

واتە: هەموو کارێ هەرئەوەندە گرانە، تا دەستی پێ ئەکرێ، ئیتر تەواو ئەبێ. 

ئەڵێی مریشکی ئاوڕوتکراوە

بە یەکێکی ڕووتی کەم بەرگ و کالا ئەوترێ.

خۆ نانم بەسەر ساجەوە نەسووتاوە

واتە: پەلەم نییە.