ئاسمان ستوونی ئەوێ

بە قسەیەکی درۆی زۆر زل ئەوترێ.

پەندی پێشینان

ئاسمان سەرە خەرێتی و زەوی ژێرەخەر

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر هەژار و ڕەجاڵ بێ.

ئاسمان دوور و زەویی سەخت

یەکێک ئەڵێ کە لە تەنگانەیەکا بێ و دەستی بەکەسا نەگا.

ئاسکی نەگیراو زۆرە

واتە: شتێک نرخی هەیە کە لە ژێر دەستا بێ.

ئاسکی نەگیراو ئەبەخشێ

بە یەکێک ئەوترێ، شتێک ببەخشێ کە هی خۆی نەبێ.

ئاسکی ماندوو ئەگرێ

بە یەکێک ئەوترێ کە بچێ بەگژ یەکێکی زەبوونا.

ئازا جارێک ئەمرێ، ترسنۆک ڕۆژێ سەد جار ئەمرێ

واتە: هەموو ترسێک مردنێکە.

ئاروو بە بڕکەوە جوانە

ئاروو خەیارە، واتە: مەردوم بە کەس و کار و خزم و خوێشیەوە جوان و بەنرخە.

ئاردی ورد لە ماڵی خاوەنی دێتە دەرێ

هەژارێک ئەیڵێ کە داوای شتێکی لێ بکەن کە لە ماڵیا نەبێ، واتە شتی وا لە ماڵی من چی ئەکات؟، ئەوە لە ماڵی خاوەنی خۆی دێتە دەرێ.

ئاردی جەواڵم خواردووە و هەمانەم ماوە

یەکێک ئەیڵێ کە بەشی زۆری تەمەنی بەسەر بردبێ و بەشی کەمی مابێ.

ئاردی بێژراوە، کەپەکی ماوە

واتە: باشی ڕۆیوە و خراپی ماوە.

ئاردی بێژراوە، سۆسشی ڕێژراوە

بە کارێک ئەوترێ کە پۆختەو ئامادە کرابێ. 

ئاردی بن دڕک، کۆ نابێتەوە

بە ماڵێک ئەوترێ کە پژا بێ، بە جۆرێک کۆ نەکرێتەوە.