ئارد چووە هەمانێ، مێردە ئەڵێ هانێ، ژنە ئەڵێ کوانێ

بە یەکێک ئەوترێ هەرچییەکی بۆ بکەیت دیار نەبێ.

پەندی پێشینان

ئارد بێژان و گیان کێشان

بە یەکێک ئەوترێ کە ئیشێکت بۆ بکات وە بە فێڵ دوای خا و درەنگ بیداتە دەستت. 

ئاخوڕی چەورە

بە یەکێک ئەوترێ کە ساماندار و سایە چەور بێ.

ئاخوڕی خوەی لێ گۆڕاوە

بە یەکێک ئەوترێ کە لە خۆی گۆڕابێ. 

ئاخوڕی بەرزە

بە یەکێک ئەوترێ کە لووتی بەرز بێ. 

ئاخری عومر و هەوڵی ترۆیی

بە یەکێک ئەوترێ کە دوای پیری دەست بکا بە بەدکاری.

ئاخری پیری، جۆ بە تیری

بە پیرێک ئەوترێ کە بە کارێکی قورسەوە خەریک بێ.

مەمکە بە کەڵەشێری زەماوەند

واتە: بە کوشتم مەدە.

مەلیچک پەنا ئەباتە بەر بنچک

واتە: مەلی بچکۆلانە پەنا ئەباتە بەر شتی بچووک، مەلی گەورەش پەنا ئەباتە بەر شتی گەورە.

مەلکە دۆمیان کرد بە حاکم، لە پێش هەموو شتێکا سەری دایکی خۆی تاشی

واتە: ناوەجاخ لەگەڵ دایک و باوکی خۆشیا هەر ناوەجاخە.

مەلایەتی چ ئاسانە، ژیر بوون چ گرانە

واتە: خوێندەواری ئاسانە و ژیربوون گرانە.

مەرگ لەگەڵ ئاوەڵان جەژنە

واتە: بەڵا بە تێکڕایی زۆر ناخۆش نییە.

مەل هەیە گۆشتی ئەخورێ، مەک هەیە گۆشتی ئەدرێتێ

واتە: پیاو وا هەیە ئەبێ خزمەت بکا، پیاوی واش هەیە ئەبێ خزمەت بکرێ.