تاڤگە سابیر
گه‌ر سروشتی مرۆڤ زۆر به‌درێژی لێکۆڵینه‌وه‌و شیکرنه‌وه‌ی له‌سه‌رکراوه، به‌ڵام (خۆشەویستیی) له‌دووری ئه‌و لێکوڵینه‌وه چڕوپڕانه ماوه‌ته‌وه. خۆشەویستیی شیعر و مۆسیقای خسته‌گڕ پتر له خستنه‌گڕی توێژینه‌وه‌ی زانستیانه. ده‌رئه‌نجام سامانێکی گه‌وه‌ره‌مان له شیعر و مۆسیقای جوان له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه بۆماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به بی تێگه‌یشتنێکی زۆر له باره‌ییه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ها مه‌زنه‌ی که ئه‌درێت به خؤشه‌ویستی له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌وه‌کان له گشت شارستانییه‌کاندا.
چه‌مکی خۆشەویستیی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێرومێدا و له‌ڕێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی که دراوه پێی له ووشه‌و زاراوه‌ی کولتوری باوی ڕۆژانه‌دا، وه‌ک هه‌ڵبه‌ستی وه‌سفکردن و پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر خۆشه‌ویست، گۆرانی، فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی، له هزری زۆرینه‌ی هه‌روه‌زۆری خه‌ڵکدا نزیک ئه‌بێته‌وه له قه‌ده‌رێکی غه‌یبی که به بێ هیچ پێشه‌کی و داوای ڕوخسه‌تێک و به‌بێ بوونی که‌ڵه‌که‌بووی هۆکاری پێشوه‌خته دێته پێشه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕووداوێکی سیحراوی دابڕاو بێت له ڕووداوه‌کانی تری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌موو کاتێکدا ئه‌شێت به‌سه‌ر هه‌ر مرۆڤێکدا بێت، توشی شه‌ونخوونی و دڵه‌ڕاوکێ و خه‌یاڵبردنه‌وه و جۆش و خرۆشی بکات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خودی خۆی له‌ناو خودی که‌سی خۆشه‌ویستدا له‌ناوبه‌رێت. به‌ڵام ئه‌م خۆشه‌ویستییه به‌ڵگه‌و و مانای شاراوه و ڕاڤه‌کردنی جیای هه‌یه که له ڕووی سایکۆلۆجی سه‌رده‌مه‌وه جیاوازن، که به دیاریکراوی به زاراوه‌ی خۆشەویستیی ڕۆمانتیک Love Romantic ناوئه‌نرێت، وه‌ک دیارده‌یه‌کی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی، که په‌یوه‌ندیه‌کی بنیادی هه‌یه به تۆڕێکی دالیکتیک له فاکته‌ری فیزیۆڵۆجی و سۆسیۆڵۆجی و شارستانی. چیتر ڕاڤه‌کردنی ئه‌و هه‌ڵچوونه توندانه‌ی که له خۆشەویستییدا هه‌ن ناکرێت به‌بێ پشکنینی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی به گڵاند و کۆئه‌ندامی مێشک و ده‌ماره‌کان و زاوزێکردن. هه‌روه‌ها ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌نترۆپۆڵۆجی و ئابووری دیارده‌ی خۆشەویستیی بووه‌ته باکگراوندێکی پێویست بۆ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یی که تۆژینه‌وه‌ی ده‌روونی تێدا ئه‌نجامئه‌درێت، به باوه‌ڕبوون به ڕاستی یه‌کبوون و ته‌واوکردنی یه‌کتری زانسته‌کان، بێ ئه‌وه‌ی بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی و جیاوازی له نێوان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه زانستییانه بشێوێنێت.
خۆشەویستیی ڕۆمانتیک چییه؟
له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاتی نوێی ده‌رووناسی هاوڕابن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆشەویستیی رۆمانتیک (حاڵه‌تێکی سۆزی به‌گوژمه له هه‌ڵچوونیدا، هاوکات هه‌ستی توند و ناسک له ناو گێژه‌نگیدا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن: شادی له‌گه‌ڵ ئازاردا، دڵه‌ڕاوکێ له‌گه‌ڵ ئارامیدا، خۆنه‌ویستن له‌گه‌ڵ ئێره‌ییدا، کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خه‌موپه‌ژاره‌دا)، هه‌روه‌ها که (حاڵه‌تێکی توندی په‌رۆشی یه‌کبوونه له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا). ئه‌م سۆزه‌ش ڕه‌گوڕیشه‌ی هه‌یه له هه‌ردوو سیسته‌می بایۆڵۆجی و کۆمه‌ڵایه‌تی گشت بونه‌وه‌ره زیندووه‌کاندا. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه که له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا سیسته‌مێکی سۆزداری هاوشێوه له میکانیزمی هه‌ڵسوکه‌وتدا هه‌یه له‌لای مرۆڤ و مه‌یموون، ئه‌وه‌ش وایکرد له توێژینه‌ران که خۆشەویستیی پێناسه بکه‌ن به (ئاره‌زووی بوونه‌وه‌ر به تێکه‌ڵبوون به که‌سانی تر له هاوڕه‌گه‌زی خۆیدا)، یان که (هێزێکی ئه‌رێنی لکێنه‌ری ڕیشه‌داکوتراو له ناو بنیادی بایۆڵۆجی ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا). به‌شێویه‌کی ووردتر (ئه‌زموونی ده‌روونی حاڵه‌تی هێنانه‌گڕی بایۆڵۆجییه که تاک پێدا تێئه‌په‌ڕێت کاتێک چاوی به که‌سێک له ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تر ئه‌که‌وێت و سه‌رنجڕاکێش ئه‌یبینێت). به‌پێی ئه بۆچوونانه و له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، زۆرێك له تیۆری ده‌روونناسی هاته ئاراوه که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون سۆزی خۆشەویستیی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و به‌شبه‌شیکه‌ن بۆ پێکهاته و چه‌مکی جیاجیا که به ئاوێته‌بوونیان خۆشەویستیی پێکدێت. له‌وانه هه‌وڵی “ڕۆبن، ١٩٧٣″ له به‌شبه‌شکردنی خۆشەویستیی بۆ سێ پێکهاته که ئه‌مانه‌ن:
• پێوەلکاندن (شه‌یدایی) Attachment: واتا پێویستی تاک به بوونی جه‌سته‌یی و پشتگیری له‌لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه.
• چاودێریکردن Caring: واتا هه‌ستکردنی تاک به گرنگی بوونی که‌سێک چاودێری بکات و به‌رپرسبێت لێی.
• هۆگری Intimacy: واتا ئاره‌زووی په‌یوه‌ندی گه‌رموگووڕ به که‌سێکی باوه‌ڕپێکراو.
به‌ڵام تیۆری “هاتفێڵد، ١٩٨٨″ هه‌وڵی ڕاڤه‌کردنی ئه‌و میکانیزمه ده‌روونییه‌یدا که خۆشەویستیی دێنێته کایه‌وه، وای دانا که ئه‌و هێنانه‌گڕه‌ی که تاک له ده‌ره‌وه‌ی خۆی پێی ئه‌گات و پۆلینکردنی بۆ ئه‌و هێنانه‌گڕه، ئه‌گه‌ری و نه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی خۆشەویستیی دیاری ئه‌کات. بۆ پشتیوانی له‌و تیۆره‌ش زۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌زموونگه‌ری پێشکه‌ش کران، ده‌رکه‌وت که هێنانه‌گڕی هه‌ڵچوونی که له بارێک‌دا ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ئه‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه توندی هه‌ستی سۆزداری بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌رزکاته‌وه، واتا چه‌نده ئه‌و باره‌ی که مرۆڤ خۆی تیادا ئه‌بینێته‌وه گرژ بێت، ئه‌وه‌نده‌ی تر توانای خۆشەویستیی له‌خۆیدا ئه‌بێنێت.
له‌یه‌کێک له لیكؤڵینه‌وه‌کاندا، باردۆخێک ڕێکخرا که تێدا ئه‌کرا کۆمه‌ڵه پێاوێکی خۆبه‌خش به‌شداری بکه‌ن له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زانستی وه‌همیدا، به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێکی جوانی سه‌رنجڕاکیش که گوایه له‌گه‌ڵیاندا به‌شدار ئه‌بن له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا. دوای به‌یه‌ک گه‌یشتن، به‌چه‌ند پیاویێکیان ڕاگه‌یانرا که ڕووبه‌ڕووی شۆکی کاره‌بایی ئێجگار ئازارهێنه‌ری ئه‌بنه‌وه وه‌ک مه‌رجێک بۆ تاقیکردنه‌وه زانستییه‌که. دوای ئه‌وه‌ش، که پرسیاریان لێ‌کرا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئاماده‌ن کاتێکی تر دیاری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاویان بکه‌وێت به‌و ژنانه‌ی به‌شداریان ئه‌که‌ن له تاقیکرنه‌وه‌که‌دا، ده‌رکه‌وت که ئه‌و پیاوانه‌ی له تاقیکرنه‌وه‌که ترساون (واتا ئه‌وانه‌ی کاریان تێکرا) ده‌ریانبڕی که زیاتر سه‌رنجڕاکیشراون له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی به‌شدارن له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا. به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره تاقیکردنه‌وانه له کۆتاییدا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی میکانیزمی فیزیۆلۆجی خۆشەویستیی به‌م شێوه‌یه بکات: ((هۆرمۆنی ئه‌درینالین که له حاڵه‌تی هه‌ڵچووندا ده‌رژێت به‌هۆی هێنانه‌گڕی ده‌ره‌کی به‌سه‌ر ناوچه‌ی هایپۆتالامۆس له مێشکی مرۆڤدا، هانی ئاره‌زووی ڕۆمانتیک لای مرۆڤ ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵاوی بونه‌وه‌رێکی تر بێت له هه‌مان چه‌شنی خۆی)).
بنه‌ما ئیرۆتیکه‌کانی جیاوازیی سۆزداریی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
تێبینییه زانستییه‌کان و لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌زموونگه‌ری و مه‌یدانی ده‌ریانخست که ئه‌زموونی خۆشەویستیی جیاوازی هه‌یه له کولتورێکه‌وه بۆ ئه‌وی تر، چونکه ژینگه‌ی شارستانییه‌تی و کۆمه‌ڵاییه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕۆڵیان هه‌یه له پرۆسه‌ی دیاریکردنی چه‌شنی ڕه‌گه‌ز Sex Typing (واتا پێدانی ڕۆڵی دیاریکراو به نێر و مێ به پێی به‌ها و ستانداردی کۆمه‌ڵایه‌تی). بۆیه ئه‌بینین شه‌ره‌نگیزی و زاڵبوون و هه‌ڵکوتان و باڵاده‌ستی به نیرینه‌وه ئه‌بسترێته‌وه له شارستانێتی پیاوسالاریماندا. له کاتێکدا ملکه‌چی و کاری نه‌رێنی و ترس و نه‌رمونیانی به مێینه‌وه ئه‌به‌سترێته‌وه. به‌ڵام جیاوازی هه‌ڵچوون و میزاج له نیوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا که به‌هۆی فاکته‌ری بۆماوه‌یی و فیزیۆڵۆجییه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، له پێکهێنانی هه‌ڵسوکه‌وتی سۆزداری تاک له نێر و مێدا هه‌ر کارا ئه‌مێننه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک پێویست ناکۆکی دروستکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تیاندا که به‌هۆی فاکته‌ری ژینگه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه. زۆر له تاقیکردنه‌وه زانستییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له مرۆڤه‌وه نزیکن له‌باری گه‌شه‌کردنه‌وه (به‌هۆی چه‌ند ڕێگرێکی ئه‌خلاقییه‌وه، ناکرێت ئه‌و جۆره تاقیکردنه‌وانه له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجامدرێن)، بوونی جیاوازی بایۆڵۆجی له هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ڵچوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زییان سه‌لماندووه، له یه‌کێک له تاقیکردنه‌وه‌کاندا کۆمه‌ڵێک مه‌یموون له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌کاتی مناڵبووندا له ڕه‌گه‌زی خۆیان جیاکرانه‌وه، پاشان ڕێیان پێدرا بۆ یه‌که‌مین جار تێکه‌ڵاوی مه‌یموونه‌کانی تر ببنه‌وه. له‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێینه‌کان نیشانه‌ی ترس له هاوڕه‌گه‌زه‌کانیانی پێوه‌دیار بوو و ڕایانکرد بۆ گۆشه‌یه‌کی قه‌فه‌سه‌که بۆ خۆ شارنه‌وه و هه‌ڵهاتن به پێچه‌وانه‌ی نێرینه‌کان که ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌یان نه‌نواند. له تاقیکرنه‌وه‌یه‌کی تردا له‌سه‌ر مشک، هه‌ر جارێک جۆره ده‌نگێکی دیاریکراویان بۆ لێئه‌درا و دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک چزی کاره‌بایان لێئه‌دان. تاقیکردنه‌وه‌که دووباره و سێ بارە ئه‌کرایه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک له مشکه‌کان و له‌گه‌ڵ ڕێ پێدانیان بۆ هه‌ڵهاتن له قه‌فه‌سه‌که. ده‌رکه‌وت که مێینه‌کانی هه‌ر نه‌وه‌یه‌ک زۆر خیراتر له نێرینه‌کان فێری هه‌ڵهاتن بوون له قه‌فه‌سه‌که، واتا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵچوونیان توندتر بوو. ئه‌نجامی ئه‌و دوو تاقیکردنه‌وانه وا لێکدرانه‌وه که کۆئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ده‌ماره‌کانی مێینه‌کان ده‌روازه‌ی هه‌ستی کاردانه‌وه‌یه‌کی نزمتری هه‌یه له نێرینرکان و مه‌یلی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و توندی زیاتره بۆ که‌مترین هاندان.
ژنان چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌که‌ن له کاتی خۆشەویستییدا؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وی جه‌خت بکه‌ینه سه‌ری له‌م دێڕانه‌دا، کاردانه‌وه‌ی کارتیکردنی جیاوازی ژینگه‌یه (شارستانی و کۆمه‌ڵایه‌تی) بۆ دیاریکردنی چه‌شنی ڕه‌گه‌ز، له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ژنان و پیاوان له خۆشەویستییدا. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه زۆربه‌ی ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه ڕۆژئاواییه‌کان له‌م بواره‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕانه‌دان که باون، له‌وانه:
نێرینه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی سۆزدارییان زیاتره له مێینه‌کان.
کچه خوێندکاره‌کانی زانکۆ عه‌قڵ زیاتر هه‌ڵسوکه‌وتییان هه‌ڵئه‌سوڕێنێت وه‌ک له سۆز.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی فۆلکلۆر باسی لێوه ئه‌کات، ژنان که‌متر ئایدیال و زیاتر گاڵته‌چین له ڕۆمانتیکبوون به به‌راورد له گه‌ڵ پێاواندا. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌زموونی ژنان له نیشانه‌کانی خۆشەویستیی (وه‌ک پێویستی به پیاسه‌کردن و بازدان و هاوارکردن و هه‌ستکردن به ئازادی) توندتره له‌وه‌ی لای پیاوان هه‌یه.
به پێچه‌وانه‌ی ڕای چه‌سپاوی گشتی باو، مێینه به‌ملاو ئه‌ولادا هه‌ڵپه ناکات به‌هۆی پاڵنه‌ره‌کانی سۆزدارییه‌وه، به‌ڵکو سۆز له‌لای زیاتر ئه‌گونجێت و زیاتر ئه‌توانرێت به‌ره‌و جێی مه‌به‌ست بیبات وه‌ک له‌لای پیاو. وا دیاره ژنان له پیاوان باشتر ئه‌توانن کۆنترۆڵی ئاره‌زووه سۆزداره‌کانیان بکه‌ن و بیان گونجێنن بۆ پیویستی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر.
هه‌روه‌ها چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی تر هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان زیاتر له ژنان ئاماده‌ییان هه‌یه ڕاکێشرینه ناو خۆشه‌ویستییه‌وه و دره‌نگتر له خۆشەویستیی ده‌ست هه‌ڵئه‌گرن و له ژنان که‌متر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و ماوه ڕۆمانتیکه‌ی پێش هاوسه‌رگیری بشێوێنن، به‌ڵام ژنان وه‌ک پیاوان و بگره زیاتر به‌شێوه‌یه‌کی نمونه‌یی به سۆزه‌وه سه‌رقاڵی خۆشەویستیی ئه‌بن. هه‌روه‌ها ژنان تا ڕاده‌یه‌ک پێش پیاوان ئه‌که‌ون له جه‌ختکردن له‌سه‌ر هۆگری هاوڕێتی و بایه‌خدانیان به هاوسه‌ر. به‌ڵام پیاوان ئه‌وه نیشانئه‌ده‌ن که توندتر بایه‌خ ئه‌ده‌ن به‌لایه‌نی ماددی په‌یوه‌ندییه‌که.
له ڕاپرسییه‌کی فراوان له باره‌ی ناکۆکییه‌کان له خۆشەویستییدا، یه‌کیک له لێکۆڵینه‌وه‌کان گه‌یشته ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه.
جیاوازی له چه‌شنی خۆشەویستیی جیاوازی شارستانییه نه‌ک بۆ ماوه‌یی.
ژنان زیاتر له پیاوان ڕوو ئه‌که‌نه خۆشەویستیی عه‌قڵانی که هاوڕێتی تیادایه، ئه‌وه‌ش ئامانجی هاوسه‌رگیری له خۆشەویستییدا ئه‌گه‌یه‌نێت. ژنان عه‌قڵانی ترن و زیاتر ئاره‌زووی خۆشەویستیی ڕۆمانتیک ئه‌که‌ن که لایه‌نی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، واقیعی پشتگوێ ئه‌خات. به‌و شێوه‌یه‌ش زیاتر کۆنترۆڵی گه‌وره‌تر به‌سه‌ر سۆزیاندا پێاده ئه‌که‌ن.
خۆشەویستیی مڵکدارێتی له لای ژنان زیاتر ڕووئه‌دات.
پێاوان له خۆشەویستییدا له ژنان ڕۆمانتیک ترن. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک لێكؤڵینه‌وه‌ی تره‌وه به‌رپه‌چه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجامگیری گشتی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ئاماژه به‌وه ئه‌کات که ژن جیاوازه له پیاو له هه‌ڵسوکه‌وتی خۆشەویستییدا به‌وه‌ی که زۆر جدی تر و عه‌قڵانی تره و بایه‌خی زیاتر ئه‌دات به هاوڕێتی و به به‌دیهێنانی ئامانجی هاوسه‌رگیری و که‌متر هه‌ڵپه‌که‌ر و ڕۆمانتیکه و زیاتر بایه‌خ بەلایه‌نی ماددی ئه‌دات. ئه‌شێت ئه‌م ئاڕاسته واقیعییه‌ی لای ژن بگه‌ڕیته‌وه بۆ دڵه‌ڕاوکێی (دوو ڕه‌هه‌ندی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی) له ئاکامی هه‌ڵپه‌کردنی سۆزداری ئازاد له خۆشەویستییدا، له نێوان شارستانیه‌کی نێرینه‌یدا که بره‌وئه‌دات (به تیۆر و پراکتیک) به ئایدیۆڵۆجی تێکه‌ڵکردنی خودی ژن له خودی پیاودا، تا ئه‌یکاته بارمته‌ی ئازادی. ئه‌م ڕاڤه‌کردنه ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بۆچوونه‌ی که “سیمۆن دی بۆڤوار” له کتێبی (ڕه‌گه‌زه‌ی دووه‌م) دا ده‌ریبڕیوه:
“له‌و ڕۆژه‌دا ژن ئه‌توانێت خۆشەویستیی بکات نه‌ک له لاوزبوونیدا، به‌ڵکو له به‌هێزبوونیدا. نه‌ک له هه‌ڵهاتن له خۆی، به‌ڵکو بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆ. نه‌ک به زه‌لیلکردنی خۆی به‌ڵکو به سه‌لماندنی خؤی. له ڕۆژێکی وادا خۆشەویستیی به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن به‌نیسبه‌ت پیاوه‌وه، ئه‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ژیان نه‌ک مه‌ترسییه‌کی کوشنده”.