📢 بانگهێشتنامە لە کۆڕبەندی سەکۆ بۆ نیشتمانسازی
🔹 زمانی کوردی لە سەردەمی ژیریی دەستکردا..
🔹 ئایا ژیریی دەستکرد بۆ زمانی کوردی خنکێنراو دەرفەتە یان مەترسییە؟
🔸 لە درێژەی کارە زانستی و نیشتمانییەکانی کۆڕبەندی سەکۆ، ئێمە شانازی دەکەین بە ڕاگەیاندنی وێبینارێکی تایبەت لەسەر «زمانی کوردی لە سەردەمی ژیریی دەستکردا» کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ئێستا و داهاتووی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێدا.
🔸 لەم وێبینارەدا، ئاران ئەمینی، توێژەر و ئاکادیمی، لێکۆڵینەوەی تایبەتی خۆی لەسەر چۆنیەتی کاریگەریی ژیریی دەستکرد لەسەر زمانی کوردی پێشکەش دەکات. ئەم وێبینارە چەندین بابەتی گرنگ دەگرێتەوە:
🔹 ڕەنگدانەوەی زمانی کوردی لە مۆدێلە زمانییەکاندا: تاوتوێکردنی چۆنیەتی نواندنی زمانی کوردی لە سیستەمە زیرەکەکاندا و ڕێگەچارەی چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان.
🔹 چارەسەری کەمیی سەرچاوەی زمانی: پێشنیاری ڕێگەی جێگرەوە بۆ کەمیی سەرچاوەی زمانی کوردی لەو مۆدێلانەدا و گەشەپێدانی ڕێگەکارەکان.
🔹 تەکنەلۆژیای دەنگ و قسە: بەشێکی بەرچاو لەسەر کاری ئاران لە بواری ناسینەوەی دەنگ، گۆڕینی دەق بۆ دەنگ، وەرگێڕانی دەنگ، و گەشەپێدانی سەرچاوەکانی دەنگی کوردی.
🔹 دەرفەتەکانی بەشداری: لە کۆتاییدا بەشێک تەرخان دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە شێوەیەک لەو کارانەدا بەشداری بکەن و باسی سیستەمە پەرەپێدراوەکانیان دەکرێت.
🔸 ئەم وێبینارە دەرفەتێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە ئاسۆی تەکنەلۆژیا و زمان، بەتایبەتی لە کاتێکدا زمانی کوردی ڕووبەڕووی چالاکییە نوێیەکان لە دونیای دیجیتاڵدا دەبێتەوە.
⭕ کات و ڕێکەوت: یەکشەممە، ١٠ی ٨ی ٢٠٢٥
⭕ کاتژمێر بەپێی ناوچە جیاوازەکان:
🕙 هەولێر: ٢٠:٠٠
🕙 ئەوروپای ناوەند: ١٩:٠٠
⭕ ماوەی کۆڕ: ٢ کاتژمێر
⭕ کۆڕبێژ:
د. ئاران ئەمینی
توێژەر و ئاکادیمی
⭕ کۆڕگێڕ: مانی ئاڤرین
⭕ پلاتفۆرم: زووم
⭕ لینکی زووم: https://uu-se.zoom.us/j/61219627075
داوای بەشداریکردنتان لەم وێبینارە گرنگەدا دەکەین کە تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی ئێستای زمان و تەکنەلۆژیا لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی کوردیدا.
⚠ تێبینی گرنگ:
- بەهۆی ئەمنیەتی وێبینارەکە، داوا دەکەین هەمووان بە ناوی خۆیان بەشدار بن تاکو بەڕێوەبەران ڕێگەیان بدەنە ژوورەوە.
- کاتی بەرنامەکە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دەبێت بە کاتی هەولێر، چونکە بۆ کۆربێژەکەمان کاتە ستانداردەکە نەگونجاو بوو. تکایە سەرنج بدەن کە وێبینارەکە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دەبێت بە کاتی هەولێر.