کەسێ ئازار نەناسێ...

کەسێ ئازار نەناسێ لە ئازاری تۆ تێناگا. (ئەفلاتون)

حیکمەتە زیندوونەکانی زەمین

دڵی ئەوانی دیکە بە چوار شت ببەوە...

دڵی ئەوانی دیکە بە چوار شت ببەوە بە قسەی باش و گرنگیپێدانێکی جوان و  راستگۆیی لە پابەندبوون و هەڵسوکەوتی باش. (ئەفلاتون)

خەڵک مەکە ئاوێنەی خۆت...

خەڵک مەکە ئاوێنەی خۆت ئەگەر ئەوان خراپ بن تۆش خراپ بیت ئەگەر ئەوان باش بن تۆش باش بیت بۆ هەمیشە خۆت ببە سەرچاوەی چاکە. (ئەفلاتون)

کلیلی ژیان ئەوەیە کاتێ هەست

کلیلی ژیان ئەوەیە کاتێ هەست بە بێهێزیی دەکەیت رادەست نەبیت. (ئەفلاتون)

دەکرێ بە ئاسانی لە منداڵێک ببوورین...

دەکرێ بە ئاسانی لە منداڵێک ببوورین کە لە تاریکی دەترسێ بەڵام کارەساتی حەقیقی ژیان ئەوەیە  پیاو لە رووناکی بترسێ. (ئەفلاتون) 

کەسانی لێبووردە دڵخۆشترین کەسن...

کەسانی لێبووردە دڵخۆشترین کەسن بەهای دنیایان ناسیوە بۆیە گوێ بە هەڵەکانی مرۆڤ نادەن. (ئەفلاتون)

موسیقا، ڕۆح بەبەر گەردوون و...

موسیقا، ڕۆح بەبەر گەردوون و  باڵ بە عەقڵ و فڕین بە خیاڵگە و ژیان بە هەموو شتێ دەبەخشێ. (ئەفلاتون)

سەختترین جۆری برادەریەتی...

سەختترین جۆری برادەریەتی برادەریەتییە لەگەڵ خۆتدا. (ئەفلاتون)

پێویستە بە هەموو ڕۆحتەوە...

پێویستە بە هەموو ڕۆحتەوە بەرەو حەقێقەت بچیت. (ئەفلاتون)

پێوەری پیاوی مەزن...

پێوەری پیاوی مەزن توانای گاڵتە کردنییەتی بە هیلاکییەکان. (ئەفلاتون)

منداڵەکانتان فێری هونەر بکەن و ...

منداڵەکانتان فێری هونەر بکەن و  دواتر زیندانەکان داخەن. (ئەفلاتون)

هەرگیز لە هەڵەکردن مەترسە...

هەرگیز لە هەڵەکردن مەترسە تا بتوانی ئەوەی کە دەتەوێ فێری ببیت. (ئەفلاتون)

لەززەت...

لەززەت بەختەوەریی شێتانە و  بەختەوەریش لەززەتی حەکیمان. (ئەفلاتون)