بەرزان حەمەسوور
کاتێ سەرۆکی حکومەتی دکتاتۆر خۆی سەغڵەت دەکاو دێتەسەر تەلفزیۆن بەهەموو هێزوتوانای چەواشەکردن وگەوجاندن هی خۆی وگشت ڕاوێژکارەکانی ،خۆی جەڕاندووە بەقات وکەرەڤات وقسە بۆ 100٪ میللەتەکەی دەکات..
50٪ میللەت تێگەیشتوون وسوور دەزانن گشتی درۆیە،باوەڕ بەیەک ووشەی درۆشاخداروقسە سەروبن هەڵبچراوەکانی سەرۆک ناکەن ، ئەمانە هیچ سەریەشەیان تووشنابێت چونکەپێکەنینیان بەسەروبەری قسەکانی سەرۆک دێ ..
25٪ میللەت دەستیان بەكلاوەکەیەوەگرتووە بانەی با.. نەوەک سەرۆک مووچەو نانەنەکەیان ببڕێت،ئەمانە کاروکاسبی وپیشەیەکی کە نازانن جگە لە حیزبی بوون ،هەربۆیە دروشمی "حیزی وسەلامەتی " یان بەرزکردۆتەوە.! ئەمانە لەهەموو سەردەم وزەمانێکدا هەبوون وهەر هەن ! ئەمانە ئازاری ماسولکەی لەش ودڵ وچوارپەلیان هەیە ناتوانن بجوڵێن ..قەڵەو کوڵم سوور خرپنن هەردەخۆن ودەڕێن.. تەنها کارگەی دروستکردنی پیسایین !
10٪ دوودڵن تیا ماون ،تایا هەڵسنە سەرپێ و کۆڕی گوێگرتن لەدرۆی سەرۆک بەجێبهێڵن یان جارێ دانیشن بزانن چیتر بەڕێوەیە ! ئەمانە لەتاوئازاری ویژدان وسەریەشە شەو وڕۆژ بێدارن..
10٪ هەستاونەسەرپێ و بەدوای تاکی پێڵاوەکەیاندا دەگەڕێن تاکۆڕوکۆشکی پڕدرۆی سەرۆک بەجێبهێڵن ، ئەمانە ئازاری بێخەوی و ، بێ ئیشتهاییان هەیە ، لە تاریکیە هاتوونە دەرەوە کەوتوونەتە بەرشەوارەی تیشکی خۆر. نازانن چاوبکەنەوە یاتوند توند بینوقێنن !
5٪ ئەوەندەیان تێگوشیوە .لەدررۆ ودزی وگەندەڵی وپیاوکوژی لەسێبەرەکەی سەرۆک لەسەرۆک نزیکترن ناتوانن وبۆیان ناکرێ دوورکەونەوە لەسەرۆک ، چونکە تەنها لای سەرۆک مەرهەمیێک بۆ زام وبرینەکانی لاشەی نەخۆشیان دەستدەکەوێت کە لەهیچ شوێنێکی کە نییە ! دەموچاویان ڕەش هەڵگەڕاوە بەبالوکەو دومەڵ و برین ، دەناڵێنن لەتاو ئازاری دومەڵ وبرینەکانی ناخ ولەشیان کەزۆرلەمێژە توشی گەڕی کردوون بۆیە دەبێت کەرەنتینەبکرێن ولەکۆمەڵگا جیابکرێنەوە !
ئایا ئێمە شوێنی ڕاست ودروستی خۆمان بەباشی دەزانین ؟