برادەرایەتی بەدکار مەکە...

برادەرایەتی بەدکار مەکە چونکە سرووشتت شەڕ لە سرووشتی ئەو دەدزێ و تۆش پێی نازانی. (ئەفلاتون)

حیکمەتە زیندوونەکانی زەمین

ئێمە شێتین ئەگەر نەتوانین بیربکەینەوە...

ئێمە شێتین ئەگەر نەتوانین بیربکەینەوە و  تووڕەین ئەگەر نەمانەوێ بیربکەینەوە و کۆیلەین ئەگەر نەوێرین بیربکەینەوە. (ئەفلاتون)

ئەنجامی بێباکیی...

ئەنجامی بێباکیی بەرانبەر کێشە گشتییەکان ئەوەیە خاراپترین  کەسەکان حوکممان دەکەن. (ئەفلاتون)

هەموو مرۆڤێک دەبێتە شاعیر...

هەموو مرۆڤێک دەبێتە شاعیر ئەگەر خۆشەویستی  لەمسی دڵی بکا. (ئەفلاتون)

کەسی باش پێویستی بە یاسا نییە...

کەسی باش پێویستی بە یاسا نییە تا پێیبڵێی چۆن بە بەرپرسیارییەتییەوە هەڵسوکەوت بکا بەڵام کەسی گەندەڵ هەمیشە ڕێگەیەک بۆ رێککەوتن

پیاوی باش...

پیاوی باش بەرگەی ئازاردانی خۆی دەگرێ بەڵام بە خۆی کەس ئازار نادا. (ئەفلاتون)

فەرمانڕەوا وەک رووبارێکی مەزن وایە...

فەرمانڕەوا وەک رووبارێکی مەزن وایە رووباری بچووکی لێدەبێتەوە ئەگەر خۆی شیرینبێ، ئەوان شیرین دەبن و ئەگەر سوێریشبێ، سوێر دەبن. (ئەفلاتوون)

زۆرینەی خەڵک ...

زۆرینەی خەڵک  کە دەگەنە دەسەڵات دەبەنە دڕەندە. (ئەفلاتون)

گرینگ نییە بژیت...

گرینگ نییە بژیت بەڵکو گرنگ ئەوەیە باش بژیت. (ئەفلاتون)

بەختەوەری یانی...

بەختەوەری یانی ناسینی خێر و شەڕ. (ئەفلاتون)

ئەگەر جوانیی سەرەنجی چاو ڕاکێشێ...

ئەگەر جوانیی سەرەنجی چاو ڕاکێشێ ئەوە رەوشت دڵەکان دەکاتە موڵکی خۆی. (ئەفلاتون)

بۆچوون شتێکی ناوەڕاستە...

بۆچوون شتێکی ناوەڕاستە لە نێوان زانین و نەزانین. (ئەفلاتون)

لە کارکردندا داوای باشیی بکە نەک خێرایی...

لە کارکردندا داوای باشیی بکە نەک خێرایی چونکە خەڵک لێت ناپرسن بەماوەی چەند ئەو کارەت تەواو کرد بەڵکو تەماشای جوانکاری و کواڵێتی دەکەن.