حیکمەتە زیندوونەکانی زەمین
دۆزینەوەی برادەری راستەقینە سەختە...
دۆزینەوەی برادەری راستەقینە سەختە جێهێشتنیان سەختە و لەبیرکردنیان مەحاڵە. (شەکسپیر)
ترسنۆکەکان...
ترسنۆکەکان بەر لەوەی ئەجەلیانبێ چەندین جار دەمرن بەڵام ئازاکان یەکجار تامی مەرگ دەکەن. (شەکسپیر)
ئەوەی هەوڵدەدا بە بەفر ئاگر داگیرسێنێ...
ئەوەی هەوڵدەدا بە بەفر ئاگر داگیرسێنێ وەک کەسێک وایە کە هەوڵدەدا ئاگری خۆشەویستی بە وشە دامرکێنی. (شەکسپیر)
کاتەکانمان لەنێو خۆشەویستیدا...
کاتەکانمان لەنێو خۆشەویستیدا باڵیان هەیە و لە فیراقیشدا چڕنووک. (ئەفلاتون)
هەندێ نەریت هەن بیانشکێنی ...
هەندێ نەریت هەن بیانشکێنی زۆر شەریفترە لەوەی ڕێزیان لێبگری. (شەکسپیر)
جەستەم باخە ...
جەستەم باخە و ئیرادەم باخەوان. (شەکسپیر)
ئەگەر ئاسمان ئازادیی دابارێنێ...
ئەگەر ئاسمان ئازادیی دابارێنێ هەندێ کۆیلە دەبینیت چەتر هەڵدەکەن. (ئەفلاتون)
ئەگەر بە خورتیی راهێنان بە جەستە بکرێ
ئەگەر بە خورتیی راهێنان بە جەستە بکرێ جەستە ئازار ناچێژێ بەڵام مەعریفەی بە خورتیی لە عەقڵدا نامێنێ. (ئەفلاتون)
جوان گوێ لە نەیارەکانت برە
جوان گوێ لە نەیارەکانت برە لە قسەکانیاندا زۆر حەقیقەت هەن کە خۆشەویستەکانت لێیان حەشارداوی. (ئەفلاتون)
بە دەنگێکی نزم چاکە بکە...
بە دەنگێکی نزم چاکە بکە بەیانی کارەکەت بە دەنگی بەرز قسە دەکا. (ئەفلاتون)
بە درێژای ژیانم تامی رادەستبوونم...
بە درێژای ژیانم تامی رادەستبوونم بۆ هیچ شتێ نەچێشتووە جگە لە عەقڵ و ویژدان. (ئەفلاتون)
لەگەڵ لە دایکبوونی خۆشەویستی...
لەگەڵ لە دایکبوونی خۆشەویستی هەموو دەبن بە شاعیر. (ئەفلاتون)