تان و پۆ ئاوریشمە

بە یەکێک ئەوترێ کە لە باوک و دایکیەوە وەجاخزادە بێ.

بابەتی هەمیشەیی

دەستی بڵاوە

واتە: هەرچی بێتە دەستی خەرجی ئەکا.

بەرد ئەکا بە ئاو

بە دەنگێکی خۆش یا بە قسەی یەکێک ئەوترێ کە کار بکاتە دڵت.

جوو لە دین ئەبێ، لە خوێن نابێ

بە یەکێک ئەوترێ کە پارە پەرەست بێ، بە جۆرێک کە دەست لە دینی هەڵبگرێ، بەڵام دەست لە شتێکی خۆی هەڵنەگرێ.

پەنجەی خۆی برد بە دەما

واتە: زۆر پەشیمان بووەوە.

باوێشکی بۆ ئەدا

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر حەزی لە شتێک بێ و دەستی نەکەوێ.

تایەر تۆفیق

ناوی تەواوی (تایەر تۆفیق ئاورەحمان حەمە شێخانی)یە، لە دانامێنی چیای باواجی سەركەش و لە خانەوادەیەكی هەژار ساڵی 1922 لە گەڕەكی بەفری

تۆفیق ئاغای گەڵاڵی گێڕایەوە وتی: وەختی...

تۆفیق ئاغای گەڵاڵی گێڕایەوە وتی: وەختی خۆی کابرایەکی شێخ سمایلی لەگەڵ عەباس ئاغای باوکم ناسیاوی هەبوو، ڕۆژێک کۆچمان کرد بۆ کوێستان

ئەڵێن خزمت کێیە؟، ئەڵێ: ژنم نەهێناوە

واتە: لای زۆر کەس خزم هەر خزمی ژنە.

بە تەماشا کردن بوایا، سەگ زوو فێری قەسابی ئەبوو

واتە: فێربوونی هەموو شتێک هەر بە خوێندن یا تەماشا کردن نابێ، بەڵکو بە مێشک و بە دڵە.

ئەمە شەمەندەفەرەکەی تۆ نییە!

کەهاوسەرگ

دەوری زوو کابرایەکی هەجیجی دێتە بناری...

دەوری زوو کابرایەکی هەجیجی دێتە بناری شارەزوور ڕەقەیەک لە قەراخی چەمی «دەلێن» ئەدۆزێتەوە، گورج هەڵیئەگرێ ئەیخاتە ناو هەمانەکەوە

پیاو بە قسەت خۆی دەبەسترێتەوە

واتە: قسەیەکت کرد، ئەبێ بیبەتە سەر.