چۆن بیانووەكانت فەرامۆش دەكەیت؟

دەتوانیت لە بری ئەوەی هەر بەردەوام بیت لەسەر ئەو كارانەی كە دەزانیت بێسوودن، بەڵام هەر بەردەوامیت لێی، هەر ئێستا بەبێ ئەوەی یەك و دووی لێبكەیت

بابەتی هەمیشەیی

سک تێشوو هەڵناگرێ

واتە: زیادە خۆری مەکە کەڵکت ناگرێ.

جوولەکەیەکی قەرداغی گوێدرێژێک ئەدزێ...

جوولەکەیەکی قەرداغی گوێدرێژێک ئەدزێ، لە دوای بەینێک لەلای کابرایەکی «جافەرانی» بە سەری ئەگرێتەوە، هەندێ پارەی بە کاڵە دڕانە

تان و پۆ ئاوریشمە

بە یەکێک ئەوترێ کە لە باوک و دایکیەوە وەجاخزادە بێ.

دەستی بڵاوە

واتە: هەرچی بێتە دەستی خەرجی ئەکا.

بەرد ئەکا بە ئاو

بە دەنگێکی خۆش یا بە قسەی یەکێک ئەوترێ کە کار بکاتە دڵت.

جوو لە دین ئەبێ، لە خوێن نابێ

بە یەکێک ئەوترێ کە پارە پەرەست بێ، بە جۆرێک کە دەست لە دینی هەڵبگرێ، بەڵام دەست لە شتێکی خۆی هەڵنەگرێ.

پەنجەی خۆی برد بە دەما

واتە: زۆر پەشیمان بووەوە.

باوێشکی بۆ ئەدا

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر حەزی لە شتێک بێ و دەستی نەکەوێ.

تایەر تۆفیق

ناوی تەواوی (تایەر تۆفیق ئاورەحمان حەمە شێخانی)یە، لە دانامێنی چیای باواجی سەركەش و لە خانەوادەیەكی هەژار ساڵی 1922 لە گەڕەكی بەفری

تۆفیق ئاغای گەڵاڵی گێڕایەوە وتی: وەختی...

تۆفیق ئاغای گەڵاڵی گێڕایەوە وتی: وەختی خۆی کابرایەکی شێخ سمایلی لەگەڵ عەباس ئاغای باوکم ناسیاوی هەبوو، ڕۆژێک کۆچمان کرد بۆ کوێستان

ئەڵێن خزمت کێیە؟، ئەڵێ: ژنم نەهێناوە

واتە: لای زۆر کەس خزم هەر خزمی ژنە.

بە تەماشا کردن بوایا، سەگ زوو فێری قەسابی ئەبوو

واتە: فێربوونی هەموو شتێک هەر بە خوێندن یا تەماشا کردن نابێ، بەڵکو بە مێشک و بە دڵە.