
حاکم لەتیف مستەفا
پارتی ئەوەیە کە هەیەو کە دەیڵیت ، خەتاکە لە یەکیتی و لایەنەکانی ترە کە بە حیساب لایەنی نارازی و ئۆپۆزسیۆنن،
یەکیتی لەوەتای هەیە شەریکی پارتیە لە دەسەڵاتدا بەلام لە ساڵی ۲٠۱٤ ەوە فیری گەمەیەکی ناشیرین بوە لە دەسەلاتدا شەریکە، بەلام لە سەرو بەندی هەڵبژاردنەکان خۆی دەکاتە ئۆپۆزسیۆنی عەیارە ۲٤ و هیچ بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ناهیڵیتەوەو بەمەش هەندێ دەنگی پێ دینیت، بەلام دوای هەلبژاردنەکان رودەکاتەوە پارتی و شان دەداتەوە بن دەسەلاتەکەی باری لاری بۆ راست دەکاتەوە.
لایەنە نارازی و ئۆپزسیۆنەکانیش بە ئیسلامی و نائیسلامیەوە دابەش و پەرتەوازەن هیچیان نە لە پیش هەڵبژاردن یەک لیستی دروست دەکەن نە لەدوای هەڵبژاردن ئامادەن هاوپەیمانی دروست بکەن و ببنە هیزی کاریگەر، وەک دوکانی سیاسیان لیهاتوەو هەریەکەیان لە هەلبژاردنەکاندا چەند کورسیەک بەدەست دەهینن و دوای هەلبژاردن لە بۆڵە بۆڵ و قسەهیچیان پێ ناکریت کە ئەوەی ئەوان دەیکەن بەکەسی ئاسایش دەکریت،بەمەش خەلکی نارازیان خستۆتە باریکی دەرونیەوە کە ئومیدی بە گۆڕانکاری نەمینیت .
ئەمە لەکاتیکدایە کە ئەوان و یەکیتی دەتوانن شت بکەن.
دەنگدەر کاری ئەوەیە دەنگبدات و نوینەرانی هەلبژیریت و ئەوان شەرەکانی بۆ بکەن نەک وەک ئەوان هەر قسەو بۆلە بۆل بکەن
بەلایەنە نارازیەکان و یەکیتی نیوکۆ یەکیان هەیە ودەتوانن بریار بدەن، هەشت نۆمانگە هەلبژاردن کراوە پارتی ئەنجامەکانی خستۆتە سندوقیکەوەو قفلی لیداوە تا ئەو کاتەی بە کەیفی خۆی دەبیت ،لە کاتیکدا کە لایەنەکانی نارازی و یەکیتی بەو بەڵینانەی لەو هەڵبژردنەدا دایان نیو کۆ یەکی دەنگی خەلکیان بەدەست هیناوە و دەتوانن کۆبننەوەو بەزۆرینەی دەنگ یان حکومەت پیک بهینن یان پەرلەمان هەلبوەشیننەوە،کە ئەوە ناکەن چۆن رویان دیت لە هەلبژاردنی داهاتوو داوای دەنگ لە دەنگدەران بکەنەوە.
بۆیە پارتی لە سایەی ئەم دوفاقیەی یەکیتی و پەرتەوازەیی و دابەشبونەی لایەن نارازیەکان و بێ ئەوەی زۆینەی هەبیت ،بە کەیفی خۆی حوکمڕانی دەکات و پێی خۆشە وەزعەکە ئاوا هەتاهەتایە بەردەوام بیت.
کەواتە خەتاکە هی پارتی نیە پارتی بۆی لواوەو دەستی خۆشبیت ،خەتاکە هی لایەنە بەناو نارازیەکان و یەکیتیە کە زۆرینەشیان هەیە .
هەقە لەسەردەنگدەرانی ئەو لایەنانە ئەگەر هەر ئاوا بمیبنەوە لە هەلبژاردنی داهاتودا سزای ئەوان بدەن.
ئیتر ئەوانە دەنگیان پێ بدرێ و پییان نەدری چ سودیکی هەیە ئەگەر هەر قسەو بۆڵە بۆل بکەن و ئەکتیان نەبیت.
سەرچاوە : سپی میدیا