مستەفا دادار
ئەی هاوڕێی تەمەن،ئەمکاتەت باش..
دیسان دەبووری، کە لە پشت تێلەفۆن، زۆر باسی کێشە ی جیرانی چاک نەبوو و ناجوانمێر،کرا!
ئەی دیوناسی، ئازیز، تۆ گەلێک جار لە مێشکمدای، وەک کۆتە میراتە کۆن و نوێیەکەت، کەهەروا لە بەرمدا!🤔💐😊
باسی سە ربەرزیشت کرد !
یاڕەببی هەر وا سە ڕبەرز بیت!
بەڵام بەندە بە هۆی کورد بوون و ئەو بێ وڵاتی یە و" نەتوانەوەی بەفری خەمی کورد"، هەست بە کۆیلەتی دەکەم و هەست بە سە ربەرزی ناکەم! دیسان بە هۆی هۆکاری، ئەو بەرپرسیارێتێی قبووڵم کردوە و لە پێش مەرگم، بێ بەڵێن دەرنەچم و پڕۆژەکە تەواو بکەم و چە ن خزمەتێک ماوە، بە سروونگە و موزیکی زمانی کوردی، بکەم..! بە دوور لە تفەنگ و خەڵک بە گوژتدان و نیشتمان کاولکردن، ڕەنگە ئەوسا، بڕێک هەست بە سە ربەرزی بکەم؟! بەرپرسیارێتی بەندەی بچووک،مرۆڤ و مرۆڤی چاک و کوردی چاک،لە بەرامبەر چەن ملوێنێک ئاپۆرە بۆرە کورد و گەلێکی بندەست و کلکەی لاساکەرەوەی گەلانی سە ر دەست،وەک تاک ، زۆر زۆر بارەکەم قورسترە،لە سەدەقە کردن و ئەرکی پیرۆزی باوکی چاک بوون و خێزانداری و هتد ،کە پیاوەتیش بێت، هەرگیز خۆم پێ ئەو پیاوە نەبوە، کە هۆز گەلی بۆرە گەلێک،بۆرە
خەڵکانی گەلی ژێر دەست، باسی لێوە دەکەن..! سەڕەڕای ڕێزم بۆ میوانپەروەری و جوانمێریت، هەرگیز چاوم لە ماڵی کەس نەبوە و دیاریش یان مرۆڤ وەریدەگرێت و یان نا و ئەمەگدارێتی هەیە! ماڵپەرست و بێ بەڵێن،نەبووم..دەشزانم مەبەستت لە سە دەقە چییە!
بۆخۆم زۆرم کرد! سەدەقە و قوربانیم دا بە ئەحزابی نێوچە چێتیش!.سەبارەت بە بەختەوەری،غەیری خۆ فریدان و دەور و بەر فریودانو شتێک نییە، غەیری خەیاڵ..
اندرێ مالڕێۆ،جوانی وتوە :
[ هەموو ژیان بێ باێخە و هیچ شتێکیش باێخی ژیانی نییە!] کورتە فیلمێکە!. خۆ فریو دانە!..
عومەر خەیامیش، هەشت سەتە و نیو، بەر لە ئاندرێ و زۆر کەسی دیکە، گوتوویە: ژیان سە ر لە بەری هیچە..!
مخابن، بە نێو مرۆڤی هیچ و پووچیش، هەر خەریکی خولانەوە لە بەتاڵایی و بێ باێخ بوونە!
(تورک و فارس وعارەب لە هەموو شوێنێک سوارن و کوردیش هەر پیادە..!)
ئەگەر "ئێردۆگان" بچکۆل، تورکە جیرانەی سەرەوە، کە بێکارە و خرابکار و دزە، سەتانی وەک ئەو پارە په رستە نامەردە، تێگەیشتبان،کە ژیان هیچ نییە، مەرگ هە ردەم لە ڕێیە،بژی و لێگەڕێ بژین؟!
جا دەیزانی، مرۆڤی ژیر،لە یەکەم هەنگاودا، دەبێت بە سەڕ تووڕەیی و گرژی دەروونی خۆیدا، دا زاڵ بێت و کۆنتڕۆڵی خۆی بگرێتە دەست، یان خەریکی سەرقاڵی کارێکی شە ڕافەتمەندانە بێت، تا خانوو بە ڕەش بە کرێ دان و ٢٤ کاتژمێر،لە ترسان، خولیای کۆنتڕۆڵی دراوسێی خوارەوەی بێت..!
و بە تۆڵەی زرمە و زرنگەی شا لوولە ی ئاوەڕۆ و ئاو گرتنەوە و بە ر هەڵدان ،بارستایی ٥٠ کیلۆ بە سەر ڕێکی هەردی تەختە دا، بەردانەوە،ئەویش بە سەر سەری جیرانی ژێرەوەی دا، بدات!
ئەوە تەنیا مانای، غەیری نەخۆشی Psychopathie Schiezofreni چیدیکە دەبێت،ببێت؟!
.لێرەدا ئیدی زەین، ی من نییە، کێشە ی هەیە! زەینی جیرانی سە رەوەیە، کێشەی کۆنتڕۆڵچی یە!.زانایەک گوتوویە: ژیانی مرۆڤ بە گشتی لە دەوری بازنەی دەستەڵات و سێکس، دەخولێتەوە! منیش دەڵێم: قوونتڕۆڵ، یش لە بانی! ..
لە هەمووی سەیرتر، زەلیل و پەست و بێ دەستەڵاتەکانیش و داماوەکانیش و مرۆقە گچکەلەکانیش لە دەستەڵات کۆنتڕۆڵ دەگەڕێن!..
بە وێنە، تۆ سەیری گشت ڕێبەرە خۆشەیدا و نارسیست و دیکتاتۆرەکانی ئەحزابی جیهانی پێشکەوتوو و پاشکەوتوو،بکە، گشتیان بوونەتە وێڕانەکاری، دونیا و جا لە کوردە بۆڕە و پێشسوارانی قورس و ناوەستایانی، هەر واز بێنە!
[چاوچنۆکی و زێدەخوازی و ناجوانمێری، هەلپەرستی، درۆزنی و دەڕۆزەیی و درۆکاری و ساختەکاری و زووڵم و زۆری و نزم ئاکاری، کردۆتە ڕێچکەی بەرزە ئاکاری!]
(واتە،ئێمە هەموومان قوربانین، ئەگەر مرۆڤ بین و مرۆڤی گەورە ش نەبین!بەس وەک کورد، دوو هێندە قوربانین!..)
(سەربەرزی ئەرکی مرۆڤ بوون و بە مرۆڤی چاک بوون مانەوە، و بگرە ئەگەر بکرێت بە ترۆپکی مرۆڤی گەورە گەیشتن، گەلێک گەلێک، گەلێک، ئەستەمترە،لە کورد ی چاک بوون و تا کورد بوون!)
.