ڕێبوار یاسین فەتاح
ئەوەی ئەو دەسەڵاتەی پارتی بە قەومی کوردی کردیە فیرعەونی ستەمکار بە قەومی جولەکەی نەکردیە ..
شەڕی براکوژی کرد ، رژێمی بەعسی داگییرکەری هینایە سەر کوردستان، مووچەو قووتی خەرکی بڕی، بازاڕی شێواندو خەرکی لەکاروکاسبی کرد !. سەتان هەزار دەرچووی زانکۆو پەیمانگەکانی لەوەزیفەی حکومەت بێبەشکردو سەتان هەزار خوێری و سەرسەری بە بندیوار دامەزراند . گەڕەکی شارەکانی رووخاندو خەرکەکەی دەربەدەر کرد. زەوی شارەکانی بەسەر مۆدیل و گۆرانیبێژەکان دابەشکردو مۆزەفی قوڕبەسەریان لەخاکی نیشتمانەکەیان مەحرووم کرد !!.
ئـێستا لەو میحنەتەی تێی کەوتووە کەسی لەپشت نەمایە . بەغدا خەریکە سواری ملیان دەبی کەس دیفاعی لێناکا . ئەوەندە قێزەون و ناشرین بوون کەس زگی پێیان ناسووتێ . ئەوەی ئێستا دێتە پێشیان حەمووی ئینتقامی ئەو میللەتەیە خوای گەورە لێیان دەکاتەوە .
سی ودوو سارە بەقەدەر ئەو چەند مانگە زەلیلو ریسوا نەبوونە . ئەوان کە خۆیان بە خوای سەرعەرز دەزانی خاک ونیشتمانی خۆیان هەڕاجکرد ، ملیاران دۆلاری قووتی مندارەکانمانیان دزی ، حیسابی رۆژەکی ئەوهایان نەکرد کە تەنها میللەت هاناو پاڵپشت و رزگارکەریانە .
لەوەتەی ئەو دەسەڵاتە دامەزرایە لەزوڵموستەم و غەدرو قەهرو دزی و تاڵانی زیاتر هیچیان لۆ میللەتەکەیان نەکردیە ..
ئەو دەسەراتە کەینێ تێدەگا بەخێوکردنی کۆیلەو ماستاوچییە درۆزنەکان لەسەر حیسابی قووتی خەڵک دادی رۆژە رەشەی نادات ؟ . کەینێ تێدەگا گێگرتن لە خەرکی دڵسۆزو رۆشنبیرە ئازادەکان و عائیلە نەجیبزادەکان زۆر شەریفترە لە ماستاوی کۆیلەو کادیرو سەرکردە هیچ لەبارنەبووەکان ؟
کەی تێدەگەن دەسەڵات بەڕێوەبردن بە زەبروزەنگ ستەم و زوڵمو زۆرداری بەردەوام نابی ، بەڵکو بە خۆشەویستی میللەت وخزمەتکردنی سەرفرازتر دەبن ؟
کەی هەستی پیاوەتیان دەجولێ قییچەک باری قوڕسی ژیانی ئەو خەڵکە سووکتر بکەن ئەو هەموو باجو سەرانەیان لەسەر لاببەن کە لە نەتیجەشدا دەبی بە ملشۆڕی تەسلیمی دەستی بەغدای بکەنەوە ؟
کەی شعووریان دەبی چارەسەری قەیرانی ئاوو کارەبا و خزمەتگوزاری بکەن ؟
کەی تێدەگەن برسیکردنی خەرک و کوشتن و زیندانیکردنی نوسەرو رۆژنامەنووس رووی دەسەراتەکەیان ڕەشتتر دەکات ؟
کەی تێدەگەن درۆ عەیبە ، دزی وتاڵانی تاوانە ، نانبڕین زوڵمو ستەمە ؟!
میللەت هەرچی هەیبوو بەو دەسەراتەی پارتی بەخشی و هیچیتری پێ نەمایە بیانداتێ ، ئەوجا ئێستا کاتی ئەوە هاتیە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا گێسک لەو دەسەڵاتەی پارتی بدرێ و فڕێ بدرێتە ناو زبڵدانی مێژووەوە و( البادي أظلم )
ئەوەى بەغدا دەیەوێت دوو وشەیە: پابەندبن بە یاساى بودجە تا مووچە و بودجە بنێرین
کۆتا هەوڵ و پێشنیار لە بەغداوە بۆ کۆتایهێنان بە کێشەی مووچەو برسێتی خەڵکی کوردستان، پێچ و پەنای تێدا نییەو تەنها دوو وشەیە: یاسا جێبەجێ بکەن، تا مووچەو بودجە بنێرین، ئەمەش قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە، بەمجۆرە:
یەک/ بە پێی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٥) کە پەرلەمانتارانی کوردیش دەنگیان پێداوە، پێویستە هەرێمی کوردستان:
١- ڕۆژانە (٤٠٠،٠٠٠) بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات بۆ فرۆشتنی، بۆ ئەوەی داهاتەکەی بچێتە ئەژمارێکی بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ وەک بەشدارییەک لە خەزێنەی گشتی.
٢- نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات.
٣- تەوتینی مووچە بکات( ئەمەیان دادگای ئیتیحادی زیادی کرد)، بەغدا بۆ تەوتنی مووچە بە "هەژماری من"یش ڕازییە.
دوو/ هەرێمی کوردستان تا ئێستا ئەم سێ خاڵەی سەرەوەی جێبەجێ نەکردووە، بەمجۆرە:
١- بە پاساوی جۆراو جۆری ناڕەواو نادیارو شاراوە، نەوت ناداتە سۆمۆو خۆی دەیفرۆشی بە تەنکەرو پاڵاوگە!
سەیرە، نەوت نەدەیت بە سۆمۆ تا بە (٧٠ دۆلار) بیفرۆشێ، خۆت بە (٣٢ دۆلار) بیفرۆشی، داهاتەکەش کەس نەزانێت چی لێدێت!
٢- هەرێم داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکردووە بەو جۆرەی لە یاسادا هاتووە، کە ئەگەر نیوەی داهاتی ناوخۆ بێت ئەوە بەپێی ژمارەی خۆیان مانگانە (١٧٥ ملیار) دینارە، ئەگەر نیوەی داهاتی فیدراڵی بێت، ئەوە نیوەکەی مانگانە (٩٥ ملیار) دینارە، هەرێم لە ساڵی (٢٠٢٤) تەنها پێنج مانگی ناردووە بۆ بەغدا زۆر کەمتر لەو بڕانە، لە (٢٠٢٥)یش چوار مانگی ناردووە، بەڵام هەر مانگێک هێندەی کەم کردوەەتەوە بەغدای تووڕە کردووە بە ئاستێک دەڵێن: "بەرپرسانی هەرێم گاڵتەمان پێدەکەن!" (بۆ هەر مانگێک تێکڕا نزیکەی ٤٩ ملیار دیناریان ناردووە!).
٣- تەوتینی مووچەی نەکردووە، کە بریتیە لە ڕادەستکردنی ئەژماری بانکی مووچەخۆران بۆ ئەوەی مانگانە وەزارەتی دارایی فیدراڵی مووچەی راستەوخۆ بخاتە سەر، هەرێم نەیکردووە تا ئێستا، تەنانەت (هەژماری من)یشیان ڕادەست ناکات!
سێ/ جێبەجێکردنی هەرسێ بڕگەکە کە یاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵییە، لە قازانجی خەڵکی کوردستانە، ئایا حکومەتە ماوە بەسەرچووەکە ئەم قازانجەی خەڵکی کوردستان هەڵدەبژێریت یان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم دۆخی برسیکردن و ستەمکردنە لە مووچەخۆرانی کوردستان؟ دەبێت چاوەڕێبین!
چونکە ئەگەر هەرێم ئەم سێ بڕگەیە جێبەجێبکات، ئەوە نەوەک مووچەی مانگانە کە (یەک ترلیۆن) دینارە، بەڵکو مافی خۆمانە بوارەکانی تری بودجە کە بریتین لە (تەواوی بەگەڕخستن، پەرەپێدانی پارێزگاکان، وەبەرهێنان) بگاتە هەرێمی کوردستان کە مانگانە زیاترە لە (یەک ترلیۆن) و (٦٠٠ ملیار) دینار، ئەمەش مافی خەڵکی کوردستانە و دەرفەتێکە بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانێک کە لە (٢٠١٤)ەوە هەردوو کابینەی هەشت و نۆی حکومەت بەسەر هەرێمی کوردستاندا هێناویەتی کە سەرەنجامەکەی ستەم لە خەڵک و وەستان و پاشەکشەبوو لە ئاوەدانکردنەوەو بونیادنانی ژێرخانی ئابوری کوردستان.