نهێنی جوانی....

کاتێک پرسیار لە ئەکتەری سەرنجڕاکێش ئۆدری هێپبورن کرا دەربارەی نهێنی جوانی و سەرنجڕاکێشییەکەی، بەم ووتە پڕمەبەستەی وەڵامی دایەوە کە لە کاتی ناشتنیشیدا خوێندرایەوە:
بۆ ئەوەی دەم ولێوی سەرنجڕاکێشت هەبێت، با هەمیشە قسەی خۆش ومیهرەبانت هەبێت،

تا چاوی جوانت هەبێت، تەنها جوانی مرۆڤەکان ببینە .

بۆ ئەوەی بەلەشجوانی بمێنیتەوە، خواردنەکەت لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەش بکە کە برسین،

بۆ ئەوەی قژێکی جوانت هەبێت، با منداڵەکەت ڕۆژانە دەستی بەناوسەروقژتدابهێنێت.

بۆ ئەوەی هەنگاوی جوانت هەبێت، وەک ئەوەی هەرگیز تەنیا نەبیت ڕێ بکە، وە ئەوانەی خۆشیان دەوێیت یاوەریت دەکەن.

مرۆڤەکان و گیاندارەکانی نزیکت وە ژینگەکەت زیاتر لەوان پێویستیان بە گرنگیدان، باوەشکردن، زیندووهێشتنەوە، بانگکردن و ڕزگارکردن هەیە: هەرگیز دەستبەرداری کەس مەبە.

بیر لەوە بکەرەوە، ئەگەر رۆژێک بێت تۆ پێویستت بە دەستێکی ڕزگارکەر هەبێ  لە تەمەنی پیریدا، دەبینن کە کۆمەگت دەکەن وە یەکێک لەسەر نوکی دەستەکانت دەدۆزیتەوە، بۆت دەردەکەوێت کە دوو دەستت هەیە، یەکێکیان یارمەتیت دەدات، یەکێکیشیان بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.

جوانی ئافرەت لەو جلانەدا نییە کە لەبەری دەکات، نە لە ڕووخساریدایە، نە لە شێوازی ستایلی قژیدا. جوانی ژن لە چاوەکانیدا دەبینرێت، چونکە دەرگای کراوەی دڵیەتی: سەرچاوەی خۆشەویستییەتی.

جوانی ئافرەت لە رازاندنەوەیدا نییە، بەڵكو جوانی راستەقینە لە رۆحیدایە. ئەو ناسکی و خۆشەویستییەیە کە دەیبەخشیت و ئەو سۆزەی کە دەریدەبڕیت.

جوانی ئافرەت لەگەڵ ساڵا ناسکتر وسەرنج ڕاکێشتر دەبێت.