كۆڵنەدان بە ئامانجەكانت دەگەیەنێت

 تا بە ئامانج دەگەیت پێویستت بەوە هەیە كە كۆڵنەدەیت، چونكە هەموو كارێك تاكو تێیدا سەركەوتووبیت پێویستی بە كۆڵنەدانە.
بتەوێت یان نەتەوێت تاكو لە كارەكەت هەنگاو بەرەو سەركەوتن و باشتربوون بنێیت پێویستت بە كۆڵنەدانە لە کاتی شكستەكانتدا، چونكە هەموو كات بەردەوامبوون و كۆڵنەدان نەبوایە شكستەكان لەناویان دەبردین، نەماندەتوانی دووبارە دەست پێبكەینەوە و بگەین بە ئامانجی كارەكانمان، هەر بۆیە هەموو كات كۆڵمەدە و بەردەوام بە تاكو خاڵی لووتكەی سەركەوتنەكانت بەچاوی خۆت و دەوروبەت دەبینیت.

ئەوە بەتەواوەتی ئاشكرایە لای هەموان كە ئەرێنی بوون لە هەموو كارێكدا كاریگەری تەواوی لەسەر دڵ و دەروون دروست دەكات و یارمەتیدەری بەردەوام بوون و كۆڵنەدانە لەو كارەی دەستپێكردووە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەكی بچووكەوە شكست وادەكات كارەكەت لە پێش چاو رەشبكات و بەردەوام نەبیت تێیدا و ترست لێدەنیشێنێتەوە، بەڵام لەڕێگەی كۆڵنەدانەوە دەتوانیت وابكەیت شكستەكەت نەهێڵیت، نەك شكستەكەت كۆڵنەدانەكەت لەناوببات، تۆ بەم هەنگاوە لە هەموو لایەنێكی ژیانتدا سەركەوتوو دەبیت، بەئاسانی دەگەیت بە خەون و ئامانجەكانت كە لە مێشكت بۆ خۆت دروست كردووە، چونكە كۆڵنەدانت لە كاتی شكستەكاندا و به‌رده‌وام بوونت بەئامانجت دەگەیەنێت.

دیانا ئەحمەد

سەرچاوە: