چۆن بیانووەكانت فەرامۆش دەكەیت؟

دەتوانیت لە بری ئەوەی هەر بەردەوام بیت لەسەر ئەو كارانەی كە دەزانیت بێسوودن، بەڵام هەر بەردەوامیت لێی، هەر ئێستا بەبێ ئەوەی یەك و دووی لێبكەیت گۆڕانكاری بكە و بیانگۆڕە بۆ كارێكی تر و لە رێگەی گۆرانكارییەكانەوە كاتت بۆ دەگەڕێتەوە و دەگەیت بە ئامانج.
هەنگاوەكان بەرامبەر بە یەك بەمجۆرە بگۆڕە:
ماندویت؟ بخەوە، خۆت زیاتر هیلاك مەكە.
جەستەت لاوازە؟ وەرزش بكە، خۆت دووربگرە لە خواردنی زیانبەخش.
پارە پاشەكەوت ناكەیت؟ خۆت بەدوور بگرە لەبەفیڕۆدانی پارەكانت لە شتی بێ سوودا.
هەست بە وڕی دەكەیت؟ بڕێكی زۆر لە ئاو بخۆرەوە.
وزەت نییە؟ خواردنی تەندروست بخۆ.
هەست دەكەیت كارەكانت بەئاسانی بەڕێوەناچێت؟ لە كارە ئاسانەكانەوە دەستپێبكە.
زانست و زانیاریت نییە؟ كتێب بخوێنەرەوە.
كاتت نییە؟ واز بهێنە لە سەیركردنی تیڤی.
دەتوانیت بەمشێوەیە و بەئاسانترین رێگەكان گۆڕانكاری بکەیت، چاوەڕێی چیت؟ دەست پێبكە.

ئا: دیانا ئەحمەد

سەرچاوە: knwe