چەڵتە وەشێن ڕهندەی عامە

واتە: چەنەباز، هەموو کەسێ لێی بێزارە.

بابەتی هەمیشەیی

چۆن بتوانم لە كارەكەمدا پسپۆڕبم؟

بێگومان زۆربەمان بەدوای كاردا دەگەڕێین بەڵام چ كارێك؟ پێویستە ئەوە بزانیت ئەو كارەی كە بەدوایدا دەگەڕێیت لەگەڵ توانات و لێهاتووییتدا

ساتێک بژی و شێر بی، نەک سەد ساڵ و لە ژێر بی

واتە: ساتێک بژی بە ئازادی خۆشترە لە ژیانی سەد ساڵ بە دیلی.

ئەنوەر قەرەداغی

هونەرمەندی بە سەلیقە و خۆڕسك، مۆسیقاژەن و ئاوازدانەری گەورەی کورد مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی. ناوی تەواوی (محەمەد ئەنوەر عومەر محەمەد)

چۆن بیانووەكانت فەرامۆش دەكەیت؟

دەتوانیت لە بری ئەوەی هەر بەردەوام بیت لەسەر ئەو كارانەی كە دەزانیت بێسوودن، بەڵام هەر بەردەوامیت لێی، هەر ئێستا بەبێ ئەوەی یەك و دووی لێبكەیت

سک تێشوو هەڵناگرێ

واتە: زیادە خۆری مەکە کەڵکت ناگرێ.

جوولەکەیەکی قەرداغی گوێدرێژێک ئەدزێ...

جوولەکەیەکی قەرداغی گوێدرێژێک ئەدزێ، لە دوای بەینێک لەلای کابرایەکی «جافەرانی» بە سەری ئەگرێتەوە، هەندێ پارەی بە کاڵە دڕانە

تان و پۆ ئاوریشمە

بە یەکێک ئەوترێ کە لە باوک و دایکیەوە وەجاخزادە بێ.

دەستی بڵاوە

واتە: هەرچی بێتە دەستی خەرجی ئەکا.

بەرد ئەکا بە ئاو

بە دەنگێکی خۆش یا بە قسەی یەکێک ئەوترێ کە کار بکاتە دڵت.

جوو لە دین ئەبێ، لە خوێن نابێ

بە یەکێک ئەوترێ کە پارە پەرەست بێ، بە جۆرێک کە دەست لە دینی هەڵبگرێ، بەڵام دەست لە شتێکی خۆی هەڵنەگرێ.

پەنجەی خۆی برد بە دەما

واتە: زۆر پەشیمان بووەوە.

باوێشکی بۆ ئەدا

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر حەزی لە شتێک بێ و دەستی نەکەوێ.