بابەتی هەمیشەیی
نە شەرع بە مەلا، نە عورف بە ئاغە
واتە: مەلا لە شەرعا دەسی هەیە و ئاغاش لە عورف و ڕەسمی ڕۆژا شارەزایەو تۆ لەو دوو بارەوە دەرەقەتی ئەوان نایی.
نە دەم ها کردنم هەیە، نە پای ڕاکردن
واتە: من لە خۆما نایبینم کە بتوانم لەو کێشەدا هاوبەشی بکەم.
کۆنەی خۆت پینە و پەڕۆ کەو تازەی مەردم لەبەر مەکە
واتە: بە کەموکوڕی خۆتەوە بسازە و ڕوو لە بێگانە مەنێ .
کونا مشکی لێ بوەسە قەیسەری
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر ترسابێ و لە بیری خۆشاردنەوەدابێ و کون بە کون دەرچێ.
بۆیە پێت ئێژم کاکە، چۆلەکەم بۆ بگری
واتە: بۆیە خوڵتەت پێ ئەکەم، کەلێکم بگری.
ببێ بە ئاگر ژێر خۆی ناسووتێنێ
واتە: ئەگەرچی زۆرییش دڕندە بی، بۆ دەور و بەر خوەی مەترسییەکی نییە.
ئاشتی پشیلە و مشک، پرسەی بەقاڵە
واتە: ئەگەر دوو دوژمن پێکەوە ئاشتی بکەن، مەترسی ببێ بۆ یەکێکیتر کە پەیوەندی بەوانەوە هەیە.
فەرهەنگی تەمەڵ!
حەکیم: چەپەری مردن. جەهلی مورەکەب: دوو سۆفی لەیەک شوێنا.
کۆچی کوردانی ئەمجارە!
ساڵی 1991 کورد لەدەست حکومەتی بەغدادی عەرەبی کۆچی کردو ئاوارەبوو ساڵی