ڕۆژێک گەلە گورک پەلاماری گوندێک ئەدا، کەڵەشێری ووریاکە بەئاگادەبێت و خێرا دەقوقێنێ،
لەدەنگی کەڵەشیر سەگ خەبەری دەبێتەوەو دەست دەکات بەوەڕین و شوان خەبەردەبێتەوەو دەیکات بەهات و هاوار تا گشت دانیشتوانی گوند بەئاگادێن و گەلەگورگ ڕاودەنێن... بەیانی خەڵکی ئاوایی لەخۆشیا کە مەڕوماڵاتیان ڕزگاربووە لەچنگی گورگ، ئاهەنگ دەگێڕن، نانی باش ئەدەن بە سەگەکەو بۆخواردنی نیوەڕۆ کەڵەشێرەکە سەردەبڕن بۆشوانەکە!