حەکیم: چەپەری مردن.
جەهلی مورەکەب: دوو سۆفی لەیەک شوێنا.
خاوەن پایە: دوژمنی هەموو کەس.
فەقێ: هەر برسی.
داستان نووس: پشیلەی مڵاز لەکونی مشک گرتوو.
واعز: ئەوەی بیلێت و نەیکات.
خاوەن عەقڵ:ئەو کەسەیە کە ئەقڵی گوزەران و ژیانی نیە.
مەڵازادە: کتێب فرۆشی بە هەرزان و تاڵان.
بێ مەزە: وشکە مەعرەفەت.
فاتحە: سەرمایەی دەرۆزەکەر.
بسمیللا: ئەگەر تێری، مەخۆ.
سەرچاوە: ڕشتەی مرواری