مستەفا دادار
پێوانەی هونەرمەند بوون لە *لایەن هەم شێت،هەم کەرەکان !
"ستایشی بوێری ڕەخنەی بنیاتنەر دەکەم و
لە ئاست نابوێری و ترسەنۆکی بت تاشان و کۆیلەکانی چێژە، *هێلنج دامدەگرێت!"
دەسا " باوەشم ئاواڵە یە بۆ ڕەخنە ی بێ غە رەزانە و دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانە و نا خەڵک خاپێنەر و بەس ئامێزم پڕ لە چقڵ و دڕک،لە هەمبەر بێ شە رم و گەمژە و بێڕێزەکان "
مەبەستم لە لایەنگران و بازرگانانی کوردی گیرفانبڕ و گیرفان پڕی،همایون شجریاناکان و معین اصفهانی و علیرظا قربانی یەکانە.
ئەوان حاشا لە کەر و حاشا لە *شێت .. گا بە گونەوە ناس و زڕە کەویان لێ بوە بە کەو!
ئەوان لایەنگرانی هونەری چەواشە کاری نەتەوەی سەردەست، داشدایارانی پڕۆسەی توانەوەی نەتەوەی کۆیلەی کورد،با چاک تێبگەن، کە خەریکی چ کارەساتێکن!بە هۆی ئەو جۆرە کەسە نیشتمانفرۆشانە و بازرگانانەی فرمێسک و خوێنی، کورد گەلی خنکاوی گۆمی خەم و تە م و ستەمی زنجیری بەندی و کۆیلەیی، گەلی هەقخوراوی کوئد، هەر چ زووتر و بە لە زتر و بە پە لەتر، لە پڕۆسە ی توانەوە نێزیک دەبێتەوە!
دەک داوەشێن ئە ی بت تاشانی ترسەنۆک و زڕاو چوو لە ڕەخنە ی بنیاتنەر،..
دەک داڕزێن بۆ نابوێریتان و ئاکارتان کە بە رگەی ڕەخنە یەکی بە جێ لە بتە ڕزیوە داتاشراوەکانتان نەگرت ...
خاک و نیشتمانفرۆشانی چەکدار بە چەکی ژەنگاوی پاڵپشتی *هونەری بێگانە و دژ بە گەلی کورد..!
ئاخر پێم ناڵێن، هەی داد و بێداد،لە کوێ و لە چ شوێنێکی ئەو دونیایە دا، لە باری زانستی موزیک و مۆسقاوە،دیتراوە و گوتراوە و بیستراوە و کە پێوانەی هونەر کار بوون و هونە ردار بوون و *هونەرمەند بوون و هونەر نواندن،دە خۆ نووسان و لەرە دەرهێنان و چە هچەهە و حۆلە حۆل و قۆلە قۆل و زەڕە زەڕ و زەڕین بێت؟!
*بەو حیسابە بێت، دەبێت، سێوە و تاهیر تۆفیق و عەلی مەردان و حە سە ن زیرەک و ساڵح دیلان و قادر دیلان ومامۆستا خالقی وجەزراوی وبەرواری وناسر ڕەزازی ومەرزیەو گشت ئەستێرەگورانیبێژە نوێکانی کورد، بگرە که سانی ئۆرووپی و ئامریکی وەک Frank Sinatra و Elvis Presley و گرووپی بیتڵس Beatles ،ABA ..هتد تا دەگاتە فە یروز و محەمەد عەبدولوەهاب ،ئوم کەلسوم ، هیندی و *لاتا مانگا شکار و هتد هیچی خاوەن هونەر و جوانکاری وداهێنان نین.. غە یری چەهچە هەی پشتی هێزی مایکرۆفۆنی ئەوان عەجە مان هومایون شجریان و علیڕەزا قوربانی و معین اصفهانی، نەبێت ..!
بە ڕاستی ئەو ئاکارانەی بێگانە پەرستانی نامۆ پەرستیار, و بت تاشین لە خەڵکانی دژە کورد، وەکردنیان بە قوتب و سە رتۆپ و نموونە و تعبد ، کارەساتێکە کە هەر لە قە وم و گەلی بێ سە ر و بێ ساحێب وخۆنە ناس و بێگانەپەرست و نۆکەر سیفەت و پەست و ڕەزیل و زەبوون و کۆیلە ، دەوە شێتەوە!..
پەککوو نەزانی چ بە ڵایەکی زلە!
تف لە فەقر و جەهل و نیشتمان فرۆشی ، لایەنگرانی توانەوەی گەلی کورد!...