جەژنی لەدایک بوونی تایبەت بۆ صدام...!
ساڵێک لەکۆتایی هەشتاکان هەفتەیەک پێش ڕۆژی لەدایکبوونی دکتاتۆرەکەی عێراق، ساجدەی ژنی صدام دەڵیت: پێمخۆشە ئەمساڵ بۆ ڕۆژی لەدایک بوونت بەتەنها خۆمان خێزانی ئاهەنگت بۆ بگێڕینو هیچکەسمان بەدەورەوە نەبێت!
صدام: شتی وا مەحاڵەو ناکرێتوهەرنابێت... چۆن کەسمان بەدەورەوە نەبێت؟
ساجدە: مەحاڵ نییەو ئاسانە، من دەزانم کە دەکرێت!
صدام: ئاخر چۆن؟!
ساجدە: تۆ تەنها بڕیارێک دەربکەو قەدەغەی گەشت بۆ دەرەوەی عێراق لەسەرخەڵک لابەرە... من دەزانم کە عێراق کەسی تیانامێنێت هەموویان دەڕۆن بۆ دەرەوەی عێراق! هەرخێزانی خۆمان دەمێنینەوە... ئیتر بەئارەزووی خۆمان وە بەتەنها ئاهەنگ دەگێڕین...!