چۆن بتوانم لە كارەكەمدا پسپۆڕبم؟

بێگومان زۆربەمان بەدوای كاردا دەگەڕێین بەڵام چ كارێك؟ پێویستە ئەوە بزانیت ئەو كارەی كە بەدوایدا دەگەڕێیت لەگەڵ توانات و لێهاتووییتدا گونجاو بێت، چونكە ئەو كاتە تۆ تەنها بۆ مووچەكە كار ناكەیت بەڵكو لەبەر ئەوە كار دەكەیت تاكو ببیت بەكەسێكی پسپۆڕ لە كارەكەتدا و پەرە بە تواناكانت بدەیت.
هەر یەك لە ئێمە لە كاتی پەرە پێدانمان بە تواناكانمان و بمانەوێت لێهاتوو و پسپۆڕ بین، پێویستە ئەوە بزانین كە ئێمە پێویستمان بەپیشەیە  نەك كار، چونكە كار بۆ ئەو كەسانەیە كە تەنها كارەكە و مووچەكە بۆیان گرنگە، بەڵام كەسێك كە ئامانجی هەبێت و بیەوێت پەرە بە توانای خۆی بدات و پێشكەوتوو بێت و پلەی بەرزبكرێتەوە، ئەوە پێویستی بە پیشەیە نەك كار.

ئا: دیانا ئەحمەد

 

سەرچاوە: knwe