پەندی پێشینان
ئەڵێی ڕۆنی ورچ ئەدەن لە لەشی
بە یەکێک ئەڵێن کە بە زەرەری مەردوم کەیف خۆش بێ.
پاڕوو هەتا نەجورێ، قووت نادرێ
واتە: قسە تا پوختە نەکەیت نەیڵێیت.
بە سێ برا کڵاوێکیان هەیە
بە چند کەسێک ئەوترێ کە زۆر پەرپووت و کەفتەکار بێ.
پەنجەی خۆی ئەکورۆژێ
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر رقی هەستابێ.
بەڕوو بەکاڵی، بەڕوو بەکوڵاوی، بەڕوو بە برژاوی
بە شتێکی کەم نرخ ئەوترێ کە دوو سێ جۆر خواردەمەنی لێ دروست بکرێ.
باویلێ باوێکی بەسە
بەیەکێک ئەوترێ کە لەسەر هەموو قسەیەک زویر بێ.
پیادە ئەزانێ سوار تەنگی بەربووە
واتە: بچوک ئەزانێ کە گەورە نەنگی چییە لە ناو کۆمەڵدا.
بە توورەکەی بەتاڵ، ئەسپ ناگیرێ
واتە: بە فڕ و فێڵ ئیش ناکەێ.
خوا غەزەب بگرێ لە بزن، نانی شوان ئەخوا
واتە: توخنی شتی خۆشەویستی هیچ کەس مەکەوە.
ترووسکەیەکی چاو لە سەد گۆچان باشترە
واتە: کەمی خۆت لە زۆری خەڵق چاکترە.
برنجی بێ ڕەنج، خۆشە
بە شرێک ئەوترێ کە بێ ئەرک بێتە بەردەست.
چاوێ دوژمنی خۆی نەناسێ، بۆ کوێر بوون باشە
واتە: مەردوم ئەبێ دوژمنی خۆی بناسێ.