بابەتی هەمیشەیی
دەنگی دەهۆڵ لەدوور خۆشە ..
واتا: کاتێک تۆ لەدەرەوەی کارەکەی ودووریت زانیاری تەواوت لانیە، نازانی خۆشی وناخۆشی یاڕاست و دروستی کارەکە
من کوردم...من !
کورد وکورد بوون بەزۆر : 1- من مرۆڤێکی سەربەستم، من کوردم، شانازی دەکەم بەکورد بوونم ،نەعارەبم نەئێرانیم نەتورکێکی
دوو جۆر من !
لە نیشتمانی ئێمە دوو جۆر ( من ) هەیە بۆدوو بەرژەوەندی جیاواز : 1-
سەری لەبەر هەتاو سپی نەکردووە..
واتا: کەسێکی ژیرە و بەئەزموونە ،چەرمەسەری و تاڵی وسوێری زۆری چێشتووەو لەژیان باش تێگەیشتووە دەکرێ ڕاوێژی
دانبەخۆداگرتن..
"هەرگیز وا مەزانە شتێکت لەدەستداوە... کاتێک بەزەردەخەنەیەک چاوپۆشی لە هەڵەکانی کەسێک دەکەیت... تۆش وەک بەرامبەرەکەت خراپە ناکەیت وتەنها بە
ئهیهوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تهڕ نهبێت
واتا : ئەوکەسەی دەیەوێت بگات بە دەستکەوتێک ئەبێ ماندوو ببێ و کۆششی بۆ بکات ، بەئاسانی و بێباکی نایەتە بەرهەم .
مریشک هێلکهش ئهکات و ڕیقنهش ئهکات
واتا : کاتێک تۆ بەدوای کارێک دەکەوی ،چۆن چاوت لە سوودو قازانجە واباشە چاوەڕوانی زەرەریش بکەی.
له ئاوی خووڕ مهترسه له ئاوی مهنگ بترسه
واتا: ئەو کەسانەی زووهەڵ دەچن و توڕە دەبن ،هەر ئەوەندیان پێدەکرێ ، بەڵام کەسە مەنگەکان قین لەدڵ و نەهێن بڕن ،بەبێ دەنگیولە
کای کۆن بەبا مەکە
واتە: قین لەدڵ مەبەو زۆر لەسەر باسە کۆنەکان مەڕۆ، کایەک کاتی خۆی بەباکراوە و خەرمانەکەی تەکاوە
بهری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
واتا: ڕاستی یەکان وەک خۆر وان ، هیچ هێزێک ناتوانێ بیشارێتەوە یان بیگۆڕێ .
خۆماست نیە بەدەمتەوە دیاربێت..
واتا: بۆکارێ کە کەسێ نەیەوێ دانی پیابنێ ولێ ی هەڕابکات، تۆش سووردەزانی کەئەوکەسە ڕاست ناکات و ئەو کارەی کردووە .. وەک بەو کەسە بڵێ ی تۆ ئەوکارەت کردووە،ئەگەر
ئاسنی سارد به فو نهرم نابێت
واتا : بۆ ئەنجامدانی هەموکارێکی سەخت پێویستیمان بە ڕەنج و تێکۆشان وماندووبوون هەیە..