دوو جۆر من !

 لە نیشتمانی ئێمە دوو جۆر ( من ) هەیە بۆدوو بەرژەوەندی جیاواز :

1-  من کوردم ، لای من  نیشتمان ونەتەوەکەم   پلە یەکە.. هەمیشە بەرژەوەندی نیشتمانەکەم  پێش  بەرژەوەندی  خۆم وخێزانەکەم  وخێڵەکەم و پارتەکەم وشارەکەم وناوچەکەمە.. من لەبیرکردنەوەمدا  ئازادم ، بێمنەتم لەپارتەکەم وئەگەر کاری خراپی کرد ڕەخنەی لێدەگرم ! بۆیە گشت بۆچون ونووسین وهەوڵ وتێکۆشانم لەپێناو سەرکەوتنی کوردستانە.

2- من ئەندام و لایەنگری پارتی (X) م ..لای من  پارتەکەم وسەرۆکی پارتەکەم پلەیەکە ..هەمیشە بەرژەوەندی پارتەکەم وخێزانەکەم وخێڵەکەم وشارەکەم وناوچەکەم  پێش نیشتمان ونەتەوەکەمە .. من پارتەکەم دەمژێنێ و پلەوپۆستم ئەداتێ، سەرۆکی پارتەکەم چی ووت تەنهائەوە دروستە، بۆیە گشت بۆچوون و نووسین وپیا هەڵدان وهەوڵ وتێکۆشانم تەنها بۆ سەرکەوتنی پارتەکەم وسەرۆک پاتەکەمە.