ره‌وه‌ز جه‌بار
كاره‌سات یه‌كێكه له تابلۆ به‌ناوبانگه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی پیكاسۆ. وێنه‌كه په‌یوه‌سته به كاره‌ساتێكی ناخۆشه‌وه كه به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نددا هاتووه به‌هۆی مه‌رگی هاوڕێیه‌كییه‌وه و ئه‌و دۆخه ناخۆش و غه‌مگینه‌ی به‌سه‌ری هاتووه وای كردووه هونه‌رمه‌ند ئه‌م تابلۆیه دروست بكات كه گوزارشت له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ژیانی ده‌كات.
پیكاسۆ یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، پێشه‌وایه‌كی مه‌زنی هونه‌ری شێوه‌كاری بووه و له چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاریدا رۆڵی هه‌بووه و جێ په‌نجه‌ی دیاربووه، كاره‌كانی پانتاییه‌كی فراوانیان له هونه‌ردا گرتووه. ئه‌سڵه‌ن ئه‌و خۆی داهێنه‌ری بزووتنه‌وه هونه‌رییه‌كان و شێوازه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زۆرێك له هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بووه. یه‌كێك له كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده تابلۆی كاره‌ساته، ئه‌م به‌رهه‌مه به كاریگه‌ری رووداوێكی ناخۆش دروستكراوه، پیكاسۆ له‌و قۆناغه‌دا هاوڕێیه‌كی ئازیزی له ده‌ستداوه، تابلۆكهش به‌و جۆره‌یه كه بینه‌ر به یه‌كه‌م روانین هه‌ستی پێده‌كات دیمه‌نێكی غه‌مگینی هه‌یه. به‌هۆی خۆكوشتنی هاوڕێ شاعیره‌كه‌یه‌وه" كارلۆس كاسیگمان" ئه‌م تابلۆیه یه‌كێكه له تابلۆكانی سه‌رده‌می شین، پیكاسۆ له ساڵی 1901 ده‌ستی به دروست كردنی تابلۆكه كردووه و له ساڵی 1904 ته‌واوی كردووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌و قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵێك تابلۆی هه‌یه كه ره‌نگی شین زاڵه به‌سه‌ریاندا و به‌شی زۆری به‌و ره‌نگه ئه‌و تابلۆیانه‌ی كێشاوه. كاره‌ساتیش له ریزی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه‌یه كه شینێكی سارد و غه‌مگین زاڵه به‌سه‌ریدا، به‌شی زۆری تابلۆكه شینه، تۆنێكی شینی تۆخ زاڵه به‌سه‌ریاندا.
دیمه‌نی شینی تاریك
تابلۆكه له دیمه‌نێكی شین و تاریكدایه، له لێواری ده‌ریاكه‌دا سێ كه‌س له تابلۆكه‌دا راوه‌ستاون، منداڵێك و ژن و پیاوێك، دیمه‌نی ئه‌و سێ كه‌سه هه‌ژاره‌یه، پێخاوس و هه‌ژار ده‌رده‌كه‌ون. له تابلۆكه‌دا هه‌ستێكی ساردی هه‌یه بینه‌ر له یه‌كه‌م بینین‌دا دركی پێده‌كات. چاویان له‌یه‌ك ناوه، منداڵه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ی پیاو و ژنه‌كه‌وه، چاوه‌كانی كراوه‌یه و ده‌سته‌كانی درێژ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی بپرسێت. مه‌ودای نێوانیان له رووی پێویستییان به یه‌كتر، هه‌موو سنوورێك تێده‌په‌ڕێنێت. به ته‌واوی ناتوانن دڵنه‌وایی یه‌كتر بده‌ن.
گه‌شتێك له روخساری تابلۆكه‌دا كه بارگاوی بووه به بێده‌نگییه‌كی سارد و درێژخایه‌نی میتافیزیكی؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌به‌دی و بۆ هه‌تا هه‌تایه بێده‌نگ بن. كه‌س چاره‌سه‌ر و وه‌ڵامێك نازانێت. تابلۆكه هه‌ستی خه‌م و تاریكی و هه‌ژاری زاڵه كه مرۆڤ تێیدا ده‌ژی، كه به ته‌واوی له‌سه‌ر كانڤاس به سێبه‌ری شین نه‌خشێنراون
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئیسپانییه په‌نای بۆ به‌كارهێنانی "كانڤاس" بردووه، له‌وانه‌ش تابلۆی تراژیدیا یان كاره‌سات كه تیایدا شێوازی ده‌ربڕینی ره‌مزی به‌كارهێناوه كه مه‌یلی رژان و خوێنبه‌ربوونی هه‌یه له ره‌نگه به‌هێزه‌كانی سه‌ر كانڤاسهكه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی باره سۆزدارییه‌كان و هه‌سته‌كانی خودی نیگاركێشهكهیه، به زانینی ئه‌وه‌ی پیكاسۆ له هه‌مانكاتدا به پێشه‌نگی هونه‌ری كوبیستی دواتر داده‌نرێت.
پیكاسۆ تابلۆی "كاره‌سات"ی له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له سه‌رده‌می "سه‌رده‌می شین"دا ته‌واو كردووه، له نێوان هه‌ستی چڕ و پڕی تاریكی و ته‌نیایی، هه‌رچه‌نده فه‌زای گشتی تابلۆكه نزیكیی مه‌ودای نێوانیان نیشان ده‌دات، كه له چه‌ند سانتیمه‌ترێك زیاتر نییه، به‌ڵام پێویستی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ دڵنه‌وایی ئه‌وی دیكه ئه‌و مه‌ودایانه تا بێكۆتایی فراوانتر ده‌كات.
سەرچاوە : کوردستانی نوێ