ڕۆژێ مام ڕێوی ئامؤژگاری مندالەکانی دەکات...

ڕۆژێ مام ڕێوی ئامؤژگاری مندالەکانی دەکات:
بەچکەکانم ئێوە دەتوانن لەهەموو ماڵێکی ئەم دەوروبەرو ئاوایییەدا مریشگ بدزن و بیخۆن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک نەچن بەلای ماڵی قەشەی کڵێساکەو مەلای مزگەوتەکە خاخامی موشییەکە دا !
یەکێک لەبەچکەکان پرسی بۆچی نابێت بچین بەلای ماڵی ئەوانەدا ؟ 
خۆئەوانیش مریشکی باشیان هەیە ...
ڕێوی باوک لەوەڵامدا :
ئەگەر مریشکی پیاوە ئاینی یەکان بخۆن ئەوالەخوتبەی نوێژی ڕۆژانی جمعەوشەمە یەک شەمەی داهاتودا یەکسەر فتوا دەردەکەن کە گۆشتی ڕێوی حەڵالە.... و چەندین سەرگوزشتەی پیرۆزی وتەی پیاوچاکان دەهێننەوە بۆپشتگیری فەتواکەیان .. ئەوکاتە بەهەموان دەکەونە شوێنمان بۆ ڕاوە ڕێوی ...تا قڕمان نەکەن وازنا‌هێنن ! 
بەدرێژایی مێژوو هەرئەم کارەشیان کردووە بەرامبەر بەخۆیان وئەوکەس و لایەنانەی بە مەترسییان زانیون ...