پاسی ژمارە ( 49214)

 

عەبدوڵا کەریم مەحمود

 

دوای تراژیدیای  ئەنفالی (یەک   بۆ( دۆڵە رووت و دۆڵی جافایەتی  ومەرگە )و  (کیمیا بارانی هە ڵەبجە )و ئەنفالی دووی ( قەرەداخ )و(ئەنفالی سێ ی   گەرمیان) .

 لە  مانگی ٤ی ١٩٨٨ ،   مەفرەزەیەکی ئەمنی سلێمانی  ، ( سەیدمەعروف) ،ناسراو بە (حاجی سەیدی مارف عەربەتی ) ، شۆفێری پاسی کۆستەرو  دەیان شۆفێروپاسی کۆستەری تریان،  لە هێڵی   بەغداد  -سلیمانی  ،لە گەراجی سلێمانی،   بەسوغرە  گرت برد بۆ ناوچەی قادر کەرە م ی گەرمیان .

سەید مەعروف وهەموو شۆفیری پاسەکان ،  ئەو هەموو ژن و پیاو منداڵانەی  ، گوندەکانی قادر کەرەمیان یان ،  لە بەر ئەوتاوە  بارانە  بینی ،چۆن  سەربازەکان لە بازنەیەکی دیاری کراو،  چوار دەوریان گرت بوون ،   میللی چەکەکانیان ئاڕاستە کردبوون .

ئەو ژن و و پیاو و منداڵانە ، لە یەکەم رۆژی پەلاماری  سوپای ئەنفال وجاش  بۆ سەر ناوچەکەیان  ،  خۆیان لە شوێنە چەپەکانی ئەو  شیوو نشیو و گردۆڵکە و لاپاڵ و  ئەشکەوتانەدا حەشار دابوو، بۆ ئەوەی نەکەونە ناو تۆڕی  هێزەکانی سوپای عیراق و جاش  و دەسگیر نەکرێن ، بەڵام   سەرۆک جاشیک بە موکەبەرە بە هەموویانی راگەیاندبوو :

- حکومەتی عێراق ،  خاوەنی  بەزەیی و رەحمە   ، لە هەمووتان دەبورێ  ،گەرلە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ،  خۆتان تەسلیم نەکەن  ،   ناوەکانتان تۆمار نەکەن   ،   ئەوا خانووتان  لە ئۆردوگاکان بۆ  دروست ناکرێت و هەموومافێکتان  دەفەوتێت . 

  ئەمنەکان ( ١٥)ژ ن و (٢٠ )منداڵیان بە پاڵ خستە   ناو پاسەکەی سەید مەعروفەوە ، دوو سەرباز  بە چەکەوە لای دەرگای  هەموو پاسەکانەوە   پاسەوانی ناو پاسەکان یان دەکرد   ، بۆ ئەوەی هیج کەسێک  نەتوانیت خۆی دەرباز بکات   ، هەموو پاسەکان پڕ کران لە (ژن و پیاو و پیرو منداڵ )،  پێش ئەوەی کاروانی پاسەکان بکەونە ڕێ  ، هەردوو  پاسە وانەکەی  بەر دەرگای  پاسەکەی سەید مە عروف  دابەزین .

 کاروانی  پاسەکان کەوتنە جوڵە ، بەرەو چەمچەماڵ ،پێش ئەوەی بگەنە ناو ئۆردوگای شۆڕش ی نزیک چەمجەماڵ ،  ژنێک بە سەید مەعروفی وت :

-براکەم لە فرسەتێک دا ، پاسەکە خاو بکەرەوە  ،بۆ ئەوەی خۆم دەرباز بکەم و بگەمە  ماڵی خزمێکمان .

  

کاروانی پاسەکان ، یەک بەدوای یەکدا بەریز دەڕۆیشتن  ، لە ناکاو  وەستانی پاسێک لە نێوان کاروانی ئەو هەموو پاسە ، کاریکی زۆر  قورس و دژوار بوو ،سەید مەعروف  بۆ ئەوەی پاسەوانی پاسەکانی تر  ، بەوەستانی پاسەکەی نەزانن ، لە و کاتەنە دا گەیشتنە بەردەم  چاڵ و چۆڵییەک  ، ژئیسارەتی بۆ پاسەکانی دوای خۆی داو ، پاسەکەی هێواش کردووە ،ژنەکە فرسەتی هێناو بە خێرایی دەرگاکەی کردوە و خۆی فڕێ دایە قەراغی رێگاکە و بە پرتاو  هەستایەوە و بە راکردن ،بروسکە ئاسا خۆی لە کۆڵانەکانی شۆڕش  لە چاو ون کرد .

 هەموو پاسەکان بەو هەمووژن وپیاو و منداڵەوە  گەیشتنە  ناو چەمچەماڵ و وەستان  ،   خەڵکی خاوەن هەڵوێستی چەمچەماڵ لە هێزەکانی سوپا ی عێراق  راپەڕین ،بۆ ئەو  ئەو ژنو پیاو منداڵانەی ناوپاسەکان   دەرباز بکەن ،هێزەکانی سوپا ، بواریان پێ نەدەدا ن ، کۆپتەر بە نزمی گەیشتە  سەر ئاسمانی چەمچەماڵ .

لەو کاتەدا دوو سەرباز  بە چەکەکانیانەوە  بە پریاو خۆیان گەیاندە ناو پاسەکەی سەیدەوە ،بواریان نەدا کەس لە پاسەکە دابەزێت ،

کاروانی  پاسەکان لە جادەی (چەمچەماڵ –کەرکوک)کەوتە جوڵە  ، رووەو کەرکوک ،  لە (سەربازگەی تۆپ زاوە) ی نزیک کەرکوک ، هەموو ئەو ژن و منداڵانەمان بە برسێتی و تینوێەتی و بە جەستەی تەڕەوە دابەزاند .

 دوای ئەوەی سەید مەعروف گەڕایەوە بۆ ما ڵەوە ،  نەیدەتوانی ئەو دیمەنە تراژیدیانەی ئەنفالی ( قادر کەرم و چەمچەماڵ و تۆپزاوە) لە بیر بکات   ، ئەودیمەنە  جەرگبڕو دڵتەزێنانە   ،کاری زۆری  کردە بووە سەر ناخ و هەست ودەروونی  ،چەند جاڕیک   فرمێسک  بەچاوەکانی دا  هاتە خوارەوە   ، بە قورگێکی پڕ لە گریانەوە ، ئەو چیرۆکە  جەرگبڕە تاڵەی  ئەنفالی  بۆ هاوسەرو جگەر گۆشەکانی  دەگێڕایەوە،  ماوەی   مانگێک  نەیتوانی پاسەکەی بخاتە گەڕ و بچێ  بۆ گەراج بۆ سەر کارەکەی ، بە بەردەوامی باسی لانەوازی و برسێتی و دیلێتی  ئەو ژن و منداڵانەی گوندەکانی گەرمیانی بیر دەکەوتەوە ، ماتی و  و دڵە راوکێ و مەلولیەک دایدەگرت ،توشی خەمۆکییەکی قورس بوو ،  بەهۆی نەخۆشی شەکرە وە، هەردوو گورچیلەی وەستا ،لە ١٠/٤/ ١٩٩٤ ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد .

عەبدوڵلا کەریم  مەحمود 

سەرچاوە :ئەم زانیاریانەم لە مامۆستا جەمال سەیدە مەعروف پێ گەیشتووە .

دیمەنێک لە کتێبی (رەشەبای ژەهرو ئەنفال ) ، بەرگی (سێیەم و چوارەم و پێنجەم )،چەند هەزار لاپەرەیەکە ، چاپ نەکراوە .

 

 

سەرچاوە : سپیمیدیا