هەنگوین فرۆش و سرکە فرۆش

هەنگوین فرۆشێک بە سرکە فرۆشێکی وت: بۆچی خەڵکی سرکە لە تۆ ئەکڕن و هەنگوین لە من ناکڕن لە کاتێکدا هەنگوین شیفاو چارەسەرە وەک لە سرکە؟!
سرکە فرۆشەکە وتی: من سرکە ئەفرۆشم بە ڕووی خۆش و کراوەو زمانی شیرینی وەک هەنگوین، بەڵام تۆ هەنگوین ئەفرۆشی بە ڕووی گرژو مۆن و زمانی تفت و ترشی وەک سرکە بۆیە خەڵکی لێت ناکڕن و دوور ئەکەونەوە، بۆیە زمانی شیرین گرنگترە لە فرۆشتنی بەرهەمی شیرین!