نامەی ناڕەزایی دەستەی سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی دیالۆگی نیشتمان بۆحکومەتی تورکیا..

دیالۆگی نیشتمان ..


بابەت: وەستاندنی دەستبەجێی بۆمبابارانی هاوڵاتیانی مەدەنی و دامودەزگاکانی ڕۆژئاوای کوردستان 

بۆ دەربڕینی ئیدانەکردنی بێ دوو دڵی خۆمان بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و دامەزراوەکان و چالاکانی ئاشتیی کورد لە ناوچەکەدا. ئەم کردەوانە پێشێلکارییەکی قورسە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و هیوای ناسک  کەئەمڕۆ هەیە بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا و ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بە ملیۆنان کەس لە تورکیا و دەرەوەی تورکیا هیوایان بە دانوستانێکی مانادار بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و پێشخستنی دیموکراسیکردنی تورکیا هیواخوازن. ڕژێمی تورکیا لەبری ئەوەی ئەم دەرفەتە مێژووییە لە باوەش بگرێت، هێرشە سەربازی و سیاسییەکانی چڕتر کردووەتەوە و ئەو هیوایانەیان لەباربردن  و شکاندن و دووبەرەکی قووڵتر کردووەتەوە.

هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بەنداوی تشرین بە تایبەتی جێگەی سەرسوڕمانن . ئێمە زۆر دڵتەنگین بە لەدەستدانی ژیانی دڵتەزێن، لەنێویاندا چەند تاکێک کە بوێرانە هەوڵیاندا ڕێگری لە توندوتیژی زیاتر بکەن. لە نێو ئەو کەسانەی کە کوژراون، ئەکتەری کۆمیدی و شانۆکاری خۆشەویستی کورد باڤێ تەییار بوو کە مردنی خەسارێکی قووڵە بۆ گەلی کورد و جیهان.

لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و گەلی کورد و پێکهاتە خۆڕاگرەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە بە ورەیەکی بەرچاوەوە بەردەوامن لە بەرگریکردن لە خاکەکەیان. ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی مرۆیی کە بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی لە بەنداوی تشرین دەستیپێکردووە، نموونەی ئیرادەیانە بۆ پاراستنی نیشتمان و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی دادپەروەر و ئاشتیانە.

ئەم هێرشە بەردەوامانە تەنیا هێرشکردنە سەر ژیان و گوزەرانی کورد نییە- هێرشکردنە سەر بنەما گشتگیرەکانی ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری. داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین کە:

دەستبەجێ هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەدژی خەڵکی سڤیل و دامودەزگا و چالاکانی ئاشتی کورد ڕابگرن.
بەشداری دیالۆگی بنیاتنەر بکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیموکراسی.
ڕێزگرتن لە یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکان، دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەری هەموو گەلانی ناوچەکەو جیهانە.
هەروەها داوا لە ملیۆنان هاووڵاتی لە سەرانسەری جیهان و ڕای گشتی دیموکراسی دەکەین کە لەگەڵمان بن لە ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە. پێویستە بەکۆمەڵ دژی ئەم سیاسەتە وێرانکەرە بوەستین کە هەڕەشە لە ئاشتی دەکات و پۆتانسێلی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان تێکدەدات.

ڕێگای ئاشتی و دیموکراسی بەردەوام لە گفتوگۆ و ڕێزگرتنی یەکتر و دادپەروەریدایە- نەک لە توندوتیژی و ستەمکاریدا. داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە ڕێڕەو بگۆڕێت و کار بۆ ئایندەیەک بکات کە هەموو گەلانی ناوچەکە بتوانن بە کەرامەت وبەیەکسانی و هاوئاهەنگی بژین.